2026-01-07 61 جار خوێنراوەتەوە

دووگەڕەکە کورد نشینەکەی حەلەب لە ژێر بۆردومان و هێرش و گەمارۆی قورسدان

ئیرادە میدیا

دوورنیە گروپ و هێزەکانی ئەحمەد شەرع بیانەوێت ئەوەی لە ساحیلی سوریا بەسەر هاوڵاتیانی سوریا، بە مەزهەب و شیعە و دروزەکان لە باشور هێنایان بەسەر کوردی ئەو دوو گەڕەکەشدا بیهێنن .

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات هەوڵێکی ڕاستەوخۆیە بۆ نەمانی پێگەی کورد و کۆمەڵکوژی لەناوجەرگەی حەلەب .

ئەو هێرشەی کە ئێستا دەکرێتە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان، لەلایەن گروپەکانی سەربە تورکیا و هێزەکانی ئەحمەد شەرعەوە، بە ئاماژە و فەرمانی دەسەڵاتدارانی ڕاگوزەری سوریا و تورکیا ئەنجام دەدرێن .
بەپێی دواین زانیاری و تا ئێستاباس لە شەهیدبوونی ( شەش هاوڵاتی و زیاتر لە 40 بریندار ) دەکرێت، نەخۆشخانەکان پەیتا پەیتا شەهید و برینداری دیکەیان بۆ دێت .

ئێستا با بزانین هێرشەکان چۆنن و ڕادەی مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی ئەو دوو گەڕەکە چەندە ؟

۱ - بۆردومانی چڕ: گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕووبەڕووی بۆردومانێکی بێسەروبەری هاوەن و تۆپخانە دەبنەوە کە ڕاستەوخۆ ماڵی هاووڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج .

هێرشی زەمینی: هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ تێکشکاندنی بەربەستە مرۆییەکان و شەڕڤانان کە ئەرکیان پاراستنی ئەو گەڕەکانەیە، گروپ و هێزەکانی سەربە تورکیا و سوریا دەیانەوێت بەتێکشکاندنی بەربەستەکان، بچنە قوڵایی گەڕەکەکان .

٢. گەمارۆیەکی کوشندە

ئەم دوو گەڕەکە لە ئێستادا لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دراون، ڕێگری تەواو دەکرێت لە چوونە ژوورەوەی خواردن، دەرمان و سووتەمەنی، ئەگەر چی پێشتر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شەڕڤانانی هەسەدە پێدەچێت ئامادەکاری تەواویان کردبێت بەتایبەت لە ڕوی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیە خۆراکی و تەندروستییەکان .

نەبوونی خزمەتگوزاری: لە ئێستادا کارەبا و ئاوی گشتی کەلەدەرەوەی گەڕەکەکانن، بڕدراون، ئەوەش بۆ نەخۆشخانەکان بەتایبەت کێشەی گەورەی دروستکردووە، بەتایبەت کاتێک ژمارەی بریندارانی سڤیل بەهۆی بۆردومانەکانەوە بەردەوام لە زیادبووندایە .

٣. مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان

هەزاران خێزانی کورد لە ناو ژێرزەمینەکاندا پەنایان گرتووە لە ترسی بۆردومانەکان بەتایبەت کاتێک هاوڵاتیانی سڤیلی کوردنشین دڵنیان لەوەی ئەو هێرشانە ڕەهەندێکی نەتەوەیییان هەیە و مەترسی "کۆمەڵکوژی" یان لەسەرە ئەگەر گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵی تەواوی گەڕەکەکان بکەن.

٤. دۆخی ڕێگاکانی دەربازبوون
هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئارام بۆ گواستنەوەی بریندارەکان و خەڵکی سڤیل بەرەو ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی کورد (وەک شەهبا یان جەزیرە) بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ئاستەنگی گروپە چەکدارەکانەوە زۆر قورسن .

  • ئەدهەم بارزانی: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەم هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن

  • کەجەکە: دەبێت دەستبەجێ سوریا هێرشەکانی بۆسەر کورد ڕابگرێت

  • ئیسرائیل: لەسەر هێرش بۆ سەر گەڕەکەکوردنشینەکان لە حەلەب هاتە دەنگ

  • مەسرور بارزانی: لەپێناو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکەدا کورد بە ئامانج دەگیرێت

  • هەسەدە: دیمەشق و چەکدارەکانی بەرپرسیارن لەو شتانەی لە داهاتوو ڕوودەدەن

  • شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

  • فەرماندە سیپان حەمۆ دەڵێت: وانەیەکی وایان پێدەدەین بیریان نەچێتەوە

  • ڕوانگەی سوری: کۆمەڵکوژی دژی کورد لە حەلەب ئەنجام دەدرێت

  • حەلەب: ژمارەی قوربانییان لە گەڕەکە کوردنشینەکان بۆ 46 کەس بەرزبوویەوە

سەرەکی