2026-01-07 128 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: حکومەتی کاتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ناوەندی هەواڵ

 ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر  رایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتی سوریا جەنگی دژی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە راگەیاندووە و دەیەوێت "جینۆساید" بەرامبەر کورد ئەنجام بدات.

لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو گەڕەکە پڕن لە دانیشتووان و زۆرینەیان خەڵکی عەفرینن کە بەزۆر کۆچیان پێکراوە و ماوەیەکیش لەلایەن هێزەکانی سەر بەو وەزارەتەوە گەمارۆی توندیان خرابووە سەر.

 ئیلهام ئەحمەد، باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی کورد پابەندبووە بە رێککەوتنی 1ی نیسانەوە و هەوڵی زۆریان داوە بۆ گفتوگۆ، بەڵام لایەنەکەی دیکە پابەند نەبووە و وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا هەموو دەرگایەکی گفتوگۆی داخستووە.

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، داوا لە بەرپرسانی حکومەتی کاتی دەکات بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و رێگەی ژیری و گفتوگۆ هەڵبژێرن نەک شەڕ، چونکە "سورییەکان بەدەست جەنگەوە زۆر ناڵاندوویانە". هاوکات داوا لە گەنجانی سوریا دەکات جەنگ رەتبکەنەوە و دەنگی هەق بەرز بکەنەوە.

  • ئەدهەم بارزانی: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەم هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن

  • کەجەکە: دەبێت دەستبەجێ سوریا هێرشەکانی بۆسەر کورد ڕابگرێت

  • ئیسرائیل: لەسەر هێرش بۆ سەر گەڕەکەکوردنشینەکان لە حەلەب هاتە دەنگ

  • مەسرور بارزانی: لەپێناو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکەدا کورد بە ئامانج دەگیرێت

  • هەسەدە: دیمەشق و چەکدارەکانی بەرپرسیارن لەو شتانەی لە داهاتوو ڕوودەدەن

  • شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

  • فەرماندە سیپان حەمۆ دەڵێت: وانەیەکی وایان پێدەدەین بیریان نەچێتەوە

  • ڕوانگەی سوری: کۆمەڵکوژی دژی کورد لە حەلەب ئەنجام دەدرێت

  • حەلەب: ژمارەی قوربانییان لە گەڕەکە کوردنشینەکان بۆ 46 کەس بەرزبوویەوە

سەرەکی