2026-03-28 473 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

ناوەندی هەواڵ

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێرشێکی کوشندەیان کردووەتە سەر ئێران و  بەرنامە ئەتۆمییەکەیی و چەند شوێنێکی بەرهەمهێنانی چەکیان لەناو بردوە

ئەمڕۆ شەممە28ی ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە هێرشێکی بەرفراواندا کە چەند  سەعاتێکی خایاندوە، بە 50  فڕۆکەی جەنگی لە سێ قۆناغی یەک لە دوای یەکدا ژێرخانی سەربازی و ئەتۆمی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

هێرشەکان بە وردی دامەزراوەی ئاوی قورس لە "ئەراک" و کارگەیەکی تەقەمەنی پەیوەندیدار بە پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە "یەزد" بەئامانج گرتووە، هاوکات بنکەکانی بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستی و سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان تێکشکاندوە.

سوپای ئیسرئایل دەشڵێت؛ لە هێرشیکاندا چەندین دامەزراوەی پیشەسازی سەربازی و پێگەیەکی وەزارەتی بەرگری ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە وەک سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی چەک بۆ حەماس و حزبوڵا بەکاردەهێندران.

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی