محەمەد باقر زولقەدر
2026-03-24 241 جار خوێنراوەتەوە

جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

ناوەندی هەواڵ

ئێران فەرماندەیەكی پێشووی سوپای پاسدارانی وەك سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دیاریكرد.

محەمەد باقر زولقەدر، خاوەن پاشخانێكی سەربازییە و پەیوەندیەكانی سنورەكانی تێپەڕاندووە، لەماوەی جەنگی ئێران و عێراقدا یەكێك بووە لە فەرماندەكانی سوپای پاسداران.

لەمیانی جەنگدا كاری محەمەد باقر زولقەدر دروستكردنی پەیوەندی بووە لەگەڵ گروپە نیمچە سەربازییەكانی دەرەوەی سنوری ئێران. لەوانەش هێزە كوردیەكان لە عیراق بەتایبەت یەكێتی و پارتی.

زولقەدر چەندین پۆستی باڵای سەربازیی و دامەزراوەیی هەبووە، ماوەیەكیش جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران بووە، بۆ ماوەیەكیش پۆستی لە وەزارەتی دادی ئێران هەبووە.جگە لەوەی پێشتریش ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە.

بڕیاری دانانی زولقەدر لە جێگەی عەلی لاریجانی كە هەفتەی رابردوو لە هێرشێكی ئیسرائیل لە تاران كوژرا، لەلایەن مەهدی تەباتەبایی بەرپرسی نوسینگەی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانەوە ڕاگەیەندرا.

بەڕای چاودێران دیاریكردنی ئەو كەسایەتییە پارێزكارە، نیشانەی ئەوەیە كە ئێران دەیەوێت لەسەر هەمان سیاسەتی توندی ئاسایشی نەتەوەیی بەردەوام بێت، هەروەها جەختكردنەوەشە لە رۆڵی سوپای پاسداران و كۆنترۆڵكردنی سەرجەم جومگەكانی دەسەڵات.

پرۆفایل
لە ساڵی 1954 لە شاری فسای نزیك شیراز لە پارێزگای فارس لەدایكبووە
خوێندنی باڵای لە زانكۆی تاران تەواو كردووە
بەكالۆریۆسی هەیە لە ئابوری و دكتۆراش لە ئیدارەی ستراتیژی
چەند پۆستێكی باڵای لە ئێران بەڕێوەبردووە
لەوانە بۆ ماوەی 8 ساڵ سەرۆكی ئەركانی سوپای پاسداران بووە
بۆ ماوەیەك جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران بووە
ماوەیەكیش جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپا بووە بۆ كاروباری بەسیج
لە ساڵی 2022 ەوە ئەمینداری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندیەكانی ئێران بووە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

سەرەکی