2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
ئاڵۆزی و هەڕەشە؛ ئێران بۆ سەردەمی بەردین و گورزی تێكشكێنەر بۆ ئەمریكا
ناوەندی هەواڵ
بەرەنگاربوونەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، چووەتە قۆناغێكی نوێی هەڕەشەی سەربازیی و سیاسییەوە، هەڕەشە لەنێوانیان ئاڵوگۆڕ دەكرێت سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی جەنگ.

ترەمپ:ئەمریكا نزیكبووەتەوە لە بەدەستهێنانی ئامانجە سەربازییەكانی
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئەمریكا نزیكبووەتەوە لە بەدەستهێنانی ئامانجە سەربازییەكانی، هەڕەشەی ئەوەشیكرد گورزی زۆر توند لە ئێران دەوەشێنێت و لەماوەی چەند هەفتەیەكدا ئێران دەگێڕِێتەوە بۆ سەردەمی بەردین. ئێرانیش هەڕەشەی هاوشێوەی كرد و بەڵێنی ئەوەیدا بەردەوامیی بە جەنگ دەدات تا ئەوكاتەی سازش بە دوژمنانی دەكات، جگە لەوەش هەڕەشەی كرد كە هێرشەكانی فراوانتر دەكات و وێرانكاری و تێكشكان ڕوبەڕووی دوژمن دەكاتەوە. ئەم هەڕەشانە لەكاتێكدایە گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و وەستاندنی جەنگ.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، نزیكن لە بەدەستهێنانی ئامانجە سەربازییەكانیان كە لە جەنگی ئێراندا دیارییان كردووە و بەمزوانە ململانێ كۆتایی دێت.
ترەمپ وتی: گورزی توندتان ئاڕاستە دەكەین،لەماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا، دەتانگێڕینەوە بۆ سەردەمی بەردین كە حەزتان پێیەتی.

ئێران هەڕەشە دەکات
لە بەرامبەردا، ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری ئیبراهیم زولفەقار، وتەبێژ بەناوی بارەگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند: تاران جەنگ بەردەوامیی پێدەدات تا ئەوكاتەی ئەمریكا و ئیسرائیل چۆك دادەدەن و رادەست دەبن، جگە لەوەی ئاماژەی بەوەدا پرۆسە سەربازییەكان و هێرشەكانیان بۆسەر ناوچەكە فراوانتر دەكەن و زیاتر تێكشكێنەر و وێرانكار دەبێت بۆ دوژمنانیان.
ئەو بەرپرسەی سوپای پاسدارانی ئێران، دەشڵێت هەڵسەنگاندنی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ تواناكانی ئێران هەڵەبوون.

زیاتر لە مانگێکە جەنگ بەردەوامە
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28 ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێكردووە، ئەمریكا زیاتر لە 40 هەزار هێرشی بۆسەر ئێران ئەنجامداوە، ئیسرائیلیش هەزاران ئامانجی بۆردومان كردووە، ئێرانیش 90 شەپۆلی هێرشی موشەكی و درۆنیی بۆسەر وڵاتانی ناوچەكە و ئیسرائیل و هێزەكانی ئەمریكا ئەنجامداوە.
بەهۆی جەنگەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە، كە زۆربەیان كەسانی مەدەنین، جگە لەوەی بەهۆی جەنگەوە گەرووی هورمز داخراوە و وزە و كەلوپەل و پێداویستیە جیهانیەكان نرخیان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

-
ئاڵۆزی و هەڕەشە؛ ئێران بۆ سەردەمی بەردین و گورزی تێكشكێنەر بۆ ئەمریكا
|
-
جێگرەوەی وشكانی؛ نەوتی عێراق لە كاریگەری هورمز ڕزگار دەكات؟
|
-
هێرشەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان چڕبوونەتەوە؛ كۆگایەكی رۆنی بەریتانی ئامانجی ئەم بەیانییەی درۆنێك بوو
|
-
كاریگەری و هۆشدارییەكان؛ بەڵگەكان پشت پەردەی رفاندنی رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكە ئاشكرادەكەن
|
-
کۆڕەو ترس بوو لە مردن یان عەشق بۆ ئازادی؟
|
-
حەوت گرێ پێكهێنانی حكومەت ئاڵۆز دەكەن؛ كێبڕكێی زۆرینە و سێیەكی پەكخەر
|
-
ئۆجەلان: ئەم پرسە گەورەیە نابێت بە بیرێكی بچوك لێی بڕوانرێت
|
-
ئێران هۆشداری دەدات؛ ئیسرائیل گەورەترین بودجەی سەربازیی پەسەند دەكات و ئەمریكاش هێزی زەمینیی زیاتر دەنێرێت
|
-
توركیا هەڕەشەی دەستێوەردان لە هەرێمی كوردستان دەكات؛ ئەگەر كورد بەشداری جەنگی ئێران بكات
|
|
|
|