2026-05-21 229 جار خوێنراوەتەوە

كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

ناوەندی هەواڵ

كۆمەڵێك لە چالاكوان، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی كورد لە كەنەدا، كەمپینێكی بەرفراوانیان بۆ پشتگیریكردن لە ئازادیی رۆژنامەگەری و ئازادكردنی بێ مەرجی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی راگەیاند. 

لە چوارچێوەی یەكەمین چالاكیی كەمپینەكەدا، کە واژووی زیاتر لە 100 كەسایەتیی دیاری سەرجەم پارچەكانی كوردستان كۆكرایەوە و نامەیەكی رەسمی بە زمانی ئینگلیزی ئاراستەی سەرۆك وەزیران، وەزیری دەرەوە، پەرلەمانتاران و رێكخراوە مەدەنییەكانی كەنەدا كراو تێیدا داواكرا فشاری جددی بخەنە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆتاییهێنان بە دەستبەسەركردنی شێروانی كە بە تۆمەتی ناڕاست زیندانی كراوە.

نوێنەرانی كەمپینەكە رایانگەیاند، لە رێگەی لێدوان بۆ میدیا كەنەدییەكان و كۆكردنەوەی پشتگیریی ئۆنلاین، بەردەوام دەبن لە چالاكییەكانیان بۆ داكۆكیكردن لە ئازادیی رادەربڕین و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەرێمی كوردستان.

نوێنەرانی كەمپینەكە  دەشڵێن، لێرەوە بە پێوێستی دەزانین دەستخۆشی لەو هونەرمەند، نوسەر، رۆژنامەنوس،و چالاکوان و کرێكارانە بكەین،کە رەزامەندی خۆیان دەربڕی، ئەوانیش ناوی خۆیان لە كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی زیاد بكرێت و پشتیوانی لە ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی رادەربڕین بكەن.

یەکەم چالاکی ئەم گروپە: 
کۆکردنەوەی ناو و پیشەی ئەو کەسانە بوو كە پێیان باش بوو بەشداری ئەم كەمینە بكەن، هەربۆیە زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی نەک تەنها لە خەڵکانی باشور، بەڵکو پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەشداربون، ئەمەش یەکەمجارە بەو شێوە بەرچاوە خەڵکی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشداری کارێک بکەن کە رەخنەگرتن بێت لە حکومەتی هەرێمی كوردستان.

دووەم: ئەو نامەیەی سەبارەت بە ئازادكردنی شێروان شێروانی و ئازادی ڕادەربڕین، كە بەزمانی ئێنگلیزی ئامادە كرابوو، لە ڕێگای ئیمێڵەوە ناردراوە،
بۆ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە كەنەدا، هەروەها بۆ چەند سەرۆك حیزب،ئەندام پەرلەمان و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەكان . 

لەنامەکاندا داوا لە لایەنەكان کراوە فشار بخەنە سەر حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە بێ مەرج شێروان شێروانی ئازاد بکرێت و زیاتر ئاگاداری بارودۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین بن. چونکە کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گرنگی بە مافی مرۆڤ دەدات. 

بەشێکی دیکەی کارەکانمان بۆ بەرگریکردن لە شێروان شێروانی ،کە لەرسەر هەندێك تۆمەتی ناڕاست زیندانی کراوە، بریتیە لە کۆکرندەوەی پشتیوانی بەشێوەی ئۆنلاین. وە بەشێک لە جێبەجێکارانی کەپینەکە لێدوان و ڕونكردنەوە بۆ هەندێك لە میدیاکانی کەنەد دەدەین. 

کۆتا خاڵ کەدەمانەوێت رابگەیەنین، ئەوەیە کە ئێمە بۆ پشتیوانیکردنی لە شێروان شێروانی و زیندانیکراوانی تر، بەردەوام ئەبین و کۆڵنادەین. داوا لە هەموو بەرگریكارانی ئازادی و دادپەروەری دەكەین،پشتیوانی بكەن لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین، لە هەرێمی كوردستان
پاشان، بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و دادپەروەر لە هەریمی كوردستان.

كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

سەرەکی