2026-06-15
216 جار خوێنراوەتەوە
ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ
ناوەندی هەواڵ
ڕاگه‌یاندنى ڕێككه‌وتنى نێوان ئه‌مریكا و ئێران، كۆتایى به یه‌كێك له ئاڵۆزترین قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌كه هێنا كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه و ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌ى بۆ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌رگاى به‌ڕووى گفتوگۆى نوێ‌دا كرده‌وه كه ئامانج لێى چه‌سپاندنى ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه ئه‌منیی و سیاسییه هه‌ڵواسراوه‌كانه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنى ڕێككه‌وتنه ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه بوو له‌سه‌ر زارى شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان، كه ته‌ئكیدى له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى ناوبژیوانى چڕى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌ردوولا كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌رببڕێت، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئێران ئه‌نجامدانى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى بۆ ڕاگرتنى جه‌نگ ڕاگه‌یاند، كه له ڕێگه‌یه‌وه قۆناغێكى نوێى دانوستان ده‌ستپێده‌كات.

هه‌ردوولا چۆن گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن؟
جه‌نگى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل له 28 ى شوباتى 2026 ده‌ستیپێكرد، دواتریش واته دواى 39 ڕۆژ و له هه‌شتى نیسان ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وكاتیش ده‌رگاى گفتوگۆ له‌ڕێگه‌ى نێوه‌ندگیره ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرایه‌وه.
له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا، په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئه‌منییه‌كان له‌نێوان تاران و واشنتۆن په‌ره‌ى سه‌ند، تا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تایى بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ڕاگرتنى جه‌نگ و ده‌ستپێكردنى دانوستان دابنێن.
دیارترین خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه چییه؟
ئاگربه‌ست یاخود ڕێككه‌وتنه‌كه خۆى ده‌بینێته‌وه له ڕاگرتنى هه‌میشه‌یى و خێرایى پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ كۆتایى هێنان به گه‌مارۆى ده‌ریایى له‌سه‌ر ئێران و دووباره كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز به‌ڕووى كه‌شتیوانى نێوده‌وڵه‌تیدا.
ڕێككه‌وتنه‌كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش به‌خۆوه ده‌بینێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ ڕێككه‌وتنى كۆتایى به نێوه‌ندگیرى پاكستان و چه‌ند وڵاتێكى تر، گفتوگۆكانیش زیاتر ته‌كنیكى و سیاسى ده‌بن كه بڕیاره 19 ى ئه‌م مانگه له سویسرا ئه‌نجام بدرێت، بۆ ڕێككه‌وتنى كۆتاییش دانوستانه‌كان ماوه‌ى 60 ڕۆژ به‌رده‌وامییان ده‌بێت.

كاتژمێره‌كانى كۆتایى؛چۆن ڕێككه‌وتنه‌كه ڕزگاركرا؟
به‌پێى سه‌رچاوه ئه‌مریكیه‌كان، پێش چه‌ند كاتژمێرێك له ڕاگه‌یاندنى، ڕێككه‌وتنه‌كه ڕوبه‌ڕووى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى قورس بوه‌وه، كاتێك بۆردومانێكى ئیسرائیل بۆسه‌ر به‌شى باشورى به‌یروت ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش ترسى له‌ناوخۆى ئیداره‌ى ئه‌مریكا دروستكرد كه ڕێككه‌وتنه‌كه شكست بهێنێت و جارێكى تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێكدادانى سه‌ربازیی.
ئه‌و ڕووداوه و بۆردومانى باشورى به‌یروت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، وایكرد ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانى چڕ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ نێوبژیوانكاره قه‌ته‌رى و پاكستانییه‌كان و به‌رپرسانى ئێران، تا گره‌نتى ئه‌وه بكه‌ن ئێران وه‌ڵامى سه‌ربازیی هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل نه‌داته‌وه و ڕێڕه‌وى دانوستانه‌كان پارێزراو بێت، جهى دى ڤانس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووپاتى كردووه‌ته‌وه له‌لایه‌نى ئێرانه‌وه گره‌نتى ئه‌وه‌یان پێدراوه به‌ره‌و ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاو ده‌نێن و هیچ وه‌ڵامێك ناده‌نه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مریكى، دۆناڵد تره‌مپ بێزارى خۆى له هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆسه‌ر باشورى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان ده‌ربڕیوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه هه‌ر ئاڵۆزییه‌كى تر ده‌كرێت دانوستانى چه‌ند مانگه‌ى نێوان ئه‌مریكا و ئێران تێكبدات.

دواتر چى؟
ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته چوارچێوه‌یه‌كى سیاسى بۆ ڕاگرتنى جه‌نگ به‌شێوه‌ى یه‌كجارى، كاتێك ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕى تر‌ى ئاماده‌كارى بۆ چاره‌سه‌رى دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دواتر له‌ماوه‌ى ئه‌و 60 ڕۆژه‌دا پرسى ئه‌تۆمیی و ئه‌منیی و ئابورى و كه‌شتیوانى له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، ڕێككه‌وتنه‌كه به‌ماناى كۆتایى هێنان به فشاره‌كانى سه‌ر ئێران نییه، هۆشداری داوه كه شكستى ڕێككه‌وتنى كۆتایى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیی ئێران بژارده‌ى سه‌ربازیی ده‌هێنێته‌وه كایه‌وه، ئێرانیش ڕێككه‌وتنه‌كه به سه‌ركه‌وتنێك ده‌بینێت كه كۆتایى به جه‌نگ ده‌هێنێت و قۆناغێكى نوێ ده‌هێنێته كایه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ڕێككه‌وتنه‌كه په‌نجه‌ره‌یه‌كیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى به‌نده به ئاستى پابه‌ندى هه‌ردوولا به جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كانیان، هه‌روه‌ها توانایان له تێپه‌ڕاندنى پرسه ئاڵۆزه‌كان له‌ماوه‌ى گه‌ڕه‌كانى داهاتووى گفتوگۆكاندا.
-
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
|
-
٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا
|
-
پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا
|
-
کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان
|
-
تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات
|
-
یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟
|
-
ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز
|
-
ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له ئێران ئاشكرا ده‌كات
|
|
|
|