2026-06-14 268 جار خوێنراوەتەوە

چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن

ناوەندی هەواڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رایگەیاندووە پلانێکی تیرۆرکردنی سەرۆکەکەیان لەلایەن شانەیەکی نەیارەوە پووچەڵ کردووەتەوە، کە پەیوەست بوون بە جەمال مستەفا زاوای سەدام حوسەین سەرۆکی لەسەرکارلابراوی ثێشووتری عێراق، ئەوەش لە کاتێکدایە گومان هەیە ئەندامانی ئەو شانە سێ کەسییە بتوانن بەرپرسێکی باڵای عێراق بکوژن کە ئاستێکی زۆری پاسەوانیی هەیە.

ڕاگەیاندنی پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵە، هاوکات بوو لەگەڵ 12 هەمین ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014، ئەمەش وادەکات بەشێک لە چاودێران وا لێکی بدەنەوە هەوڵێکی دەسەڵاتدارانی عێراقە بۆ وەبەرهێنانی سیاسی لە جوڵەی ئەو گرووپانە و گرووپە دژەکانی حکومەتی عێراق، لەوانەش حزبی بەعسی قەدەغەکراو.

رۆژی هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە بەغدادی پایتەخت و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی عەبدولکەریم بەسڕی سەرۆکی دەزگاکە، توانیویانە هەوڵێکی تیرۆریستی مەترسیدار پووچەڵ بکەنەوە، کە لە پشتییەوە شانەیەک هەبووە و ناسراون بە گردبوونەوەی نیشتمانیی عێراق بۆ ئازادیی و گۆڕانکاریی، کە ئەوەش یەکێکە لە ڕووکارەکانی حزبی بەعسی قەدەغەکراو، ئەمەش دوای شوێنپێهەڵگرتن و دزەکردنە ناو گرووپەکە بووە.

جەمال مستەفا زاوای سەدام حوسێن سەرۆکی لەسێدارەدراوی عێراق و کەسی یەکەمی حزبی بەعس، کۆمەڵەیەکی بەناوی گردبوونەوەی نیشتمانی دامەزراندووە، کە هەوڵی گۆڕینی دەسەڵات و سیستەم لە عیراق دەدات، ناوبراو لەسەرەتاوە لە عێراق دەستبەسەر بوو، بەڵام دواتر ئەمریکیەکان ئازادیان کردو عێراقی بەرەو وڵاتێکی تر جێهێشت کە هێشتا دیار نییە کوێیە.

هێزە ئەمریکیەکان لە 20 ی نیسانی 2003 جەمال مستەفایان دەستگیرکرد، ئەوەش رێک دوای 11 رۆژ بوو لە رووخانی رژێمەکەی سەددام حوسەین، تا 2021 جەمال مستەفا بە دەستبەسەرکراوی لە عێراق مایەوە، دواتر دەسەڵاتدارانی عێراق بە فشاری ئەمریکا لە حوزەیرانی 2021 ئازادیان کرد، بە پاساوی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی تۆمەتبارکردنی لەبەردەستدا نییە.

بە وتەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، گروپەکەی جەمال مستەفا قۆناغی هاندان و ‌هەڕەشەیان تێپەڕاندووە، بەڵکو گەیشتوونەتە قۆناغی راسپاردن و دیاریکردنی ئامانجەکان لەگەڵ ئامادەکردنی چەکدار بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانیان، ئەمەش بە دیاریکراوی لە هەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم بەسڕی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕەنگی دایەوە، کە لەگەڵیدا هەوڵی تیرۆر کردنی چەند ئەفسەرێکی تریشیان داوە.

بەپێی بەیاننامەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، هەموو قۆناغەکانیان بۆ دادوەر باس کردووە، چەند تۆمارێکی دەنگیی و ڤیدیۆییش نیشانی دەدەن کە ئەو کەسانە خەریکی پلاندانانن بۆ تیرۆرکردنی چەند بەرپرسێکی ئەمنیی، یەکێکیان باسی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەکات، بەڵام یەکێکی تریان دەڵێت ئەو چەکەی هەیەتی بۆ ئەو کارە بەس نییە.

هەرچەندە یەکێک لەو کەسانە گومانی هەیە توانای ئەوەیان هەبێت بەرپرسێکی ئەمنیی بکوژن کە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکداری راهێنراوی لەگەڵدایە، بەڵام یەکێکی تریان لە گرتە ڤیدیۆییەکدا هەڕەشە دەکات و بەڵێنی ئەوەش دەدات سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەکوژێت و لایەنگری خۆشی بۆ جەمال مستەفا زاواکەی سەدام حوسێن دەردەبڕێت.

  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

  • کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان

  • تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات

  • یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟

  • ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز

  • ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به‌ ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له‌ ئێران ئاشكرا ده‌كات

سەرەکی