2026-08-10
409 جار خوێنراوەتەوە
عێراق بۆ رزگاربوون لە هورمز؛ دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەجۆر دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق خواستی فەرمیی خۆی ڕاگەیاند بۆ دروستکردنی کۆمەڵە بۆرییەکی نوێ بە مەبەستی گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی دوو هێڵی سەرەکییەوە کە دەگەنە ناوچەکانی فیشخابور و بەندەری بانیاس. ئەم هەنگاوەی وەزارەت لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەکانیدا دێت بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری، بەهێزکردنی تواناکانی وڵات لە گواستنەوەی وزە، و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان.
دوو هێڵی نوێی هەناردەکردن
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتی نەوت، نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کردووە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان و جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە نوێیە. لە کۆبوونەوەکەدا روونکراوەتەوە کە پڕۆژەکە لە دوو هێڵی سەرەکی پێکهاتووە:
- هێڵی یەکەم: بەسرە – حەدیسە – فیشخابور.
- هێڵی دووەم: حەدیسە – بانیاس.
تەئکید لەوە کراوەتەوە کە ئەم هێڵە پێشنیازکراوانە دەروازەی زێدە لە پاڵ دەروازە سەرەکییەکەی باشووری عێراق دابین دەکەن، ئەمەش نەرمی و سەقامگیری بە سیستەمی هەناردەکردن دەبەخشێت و بژاردەی جۆراوجۆر دەخاتە بەر دەستی وڵات بۆ بەبازاڕکردن و گواستنەوەی نەوتی خاو.

وەبەرهێنانی جیهانی و شێوازی جێبەجێکردن
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنان جەختی لە گرنگیی پەلەکردن لە دانانی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و دیاریکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکان کردۆتەوە. هەروەها ئاماژە بە تەواوکردنی گفتوگۆکان کراوە لەگەڵ هاوپەیمانیی کۆمپانیا جیهانییەکانی (UCC و TI CAPITAL و CHEVRON) بە مەبەستی وەبەرهێنان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە شێوازی (BOOT).
خۆپاراستن لە مەترسییەکانی گەرووی هورمز
عێراق لە ڕێگەی ئەم ڕێکارانەوە هەوڵ دەدات بەردەوامیی هەناردەی نەوتەکەی مسۆگەر بکات و لە هەمان کاتدا خۆی لە مەترسییەکانی گواستنەوەی دەریایی بپارێزێت، بەتایبەت کە قەبارەی باری هەندێک لەو کەشتیانەی نەوتی عێراق بار دەکەن دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت.
پێشتریش سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی نەوت دوای بارکردنیان بە گەرووی هورمزدا بابەتێکی ڕاستە، بەڵام عێراق خاوەنی کەشتییە نەوتییەکان نییە و تەنها پرۆسەی فرۆشتن لەناو بەندەردا ئەنجام دەدات، و دوای بارکردن کڕیارەکە خۆی بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕێڕەوی جووڵە و وەرگرتنی ڕەزامەندییەکان، بەتایبەت لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە.

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت
ئەم هەنگاوانەی بەغدا لە کاتێکدایە کە پێش دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتی ڕابردوو، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لە كێڵگەكانی باكوور و باشوورەوە دەگەیشتە زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو.
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
-
کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
|
-
کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"
|
-
شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە
|
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
|
|
|