5   کاتژمێر پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

هەرێمی كوردستان نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن ڕیكۆردی بەرزترین نرخی بەنزین لە جیهاندا

جارێكی تر لە پارێزگای هەولێر نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە هەولێر 300 دینار بەرزبووەوە لە سلێمانیش نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر 200 دیناری چووەسەر.

لە هەولێر نرخی یەك لیتر بەنزینی سوپەر گەیشتووەتە 2400 دینار و بەنزینی جۆری موحەسەنیش گەیشتووەتە 2000 دینار. هەروەها یەك لیتر بەنزین لە جۆری نۆرماڵی كار بەرزبووەوە بۆ 1500 دینار.

لە سلێمانیش سلێمانی: نۆرماڵ 1200، موحەسەن 1750، سوپەر 1900 دینارە، نرخی هەرسێ جۆرەكەی بەنزین لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تا ئێستاش هیچ ڕێگەچارەیەك بۆ دابەزینی نرخەكەی نەگیراوەتەبەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاری كۆنترۆڵكردنی نرخی سوتەمەنی و جێگیركردنی نرخەكانی بەنزین تەنها چەند رۆژێكی خایاند و جارێكی تر هەولێر ڕووبەڕووی شەپۆلێكی نوێی گرانبوونی بەنزین بووەتەوە.

نرخەكان لە بەنزینخانەكاندا، ئاستێكی نوێیان تۆماركردووە كە راستەوخۆ كاریگەریی كردووەتە سەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان ‌و بژێوییان، لەم چوارچێوەیەشدا شۆفێران نیگەرانی ئەوەن بۆ وەرگرتنی بەنزینی حكومی چەندین كاتژمێر لە نۆرەدا دەوەستن.

 

ئێستا لەم ئینفۆگرافیكەدا گرانترین نرخی بەنزینتان لەسەر ئاستی جیهان پێدەڵێین..

1-  هۆنگ كۆنگ ... نرخ نزیكەی سێ دۆلار و 10 سەنت بۆ سێ دۆلار و 25 سەنت  بۆ هەر لیترێك، هۆكاری بەرزیی نرخ هۆنگ كۆنگ هیچ پاڵاوتگەی نەوتی ناوخۆیی نییە و سەرجەم پێداویستییەكانی لە دەرەوە دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا، نرخی بەكرێگرتن و كڕینی زەوی بۆ وێستگەكانی بەنزین لە هۆنگ كۆنگ بەرزترینە لە جیهاندا، هەروەها حكومەت باجێكی ژینگەیی و گومرگی زۆر قورس لەسەر سووتەمەنی دادەنێت بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل.

2- هۆڵەندا ... نرخی نزیكەی دوو دۆلار و 25 سەنت بۆ چوار دۆلار و دوو سەنت بۆ هەر لیترێك، هۆكاری بەرزیی نرخ ئەوەیە زیاتر لە لەسەدا 50 بۆ لەسەدا 60 نرخەكە لە باجی حكومی و باجی تایبەت بە سووتەمەنی پێكهاتووە، حكومەتی هۆڵەندا باجێكی قورس دەخاتە سەر سووتەمەنیی فۆسیلی تا هاووڵاتییان هان بدات بۆ بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و پاسكیل.

3-  دانیمارك ... نرخ نزیكەی دوو دۆلار و 20 سەنت تا دوو دۆلار و 35 سەنت بۆ هەر لیترێك، هۆكاری بەرزیی نرخ دەگەڕێتەوە بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتی ژینگەیی زۆر توند لە ئەوروپا، بەشێكی زۆری نرخەكە دەچێت بۆ باجی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و باجی سەوزایی بۆ پاراستنی ژینگە و پشتگیریكردنی وزەی نوێبووەوە.

4-  ئەڵمانیا ... نرخی نزیكەی  دوو دۆلار و 10 سەنت بۆ دوو دۆلار و 25 سەنت بۆ هەر لیترێك، هۆكاری بەرزیی نرخ زیادكردنی باجی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەسەر سووتەمەنی، تێچووی بەرزی گواستنەوە و پاڵاوتن، و هەروەها باجی زیادكراوی سەر بەهایە.

5-  سەنگاپوورا ... نرخ نزیكەی دوو دۆلار و پێنج سەنت بۆ دوو دۆلار و 20 سەنت بۆ هەر لیترێك، هۆكاری بەرزیی نرخ سینگاپوورا وەك وڵاتێكی بچووك و قەرەباڵغ، ڕێژەیەكی زۆر بەرزی باج لەسەر سووتەمەنی دادەنێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە قەرەباڵغیی هاتووچۆ بكات و شۆفێران هان بدات گواستنەوەی گشتی بەكاربهێنن.

6-  ئیسرائیل ... نرخ نزیكەی دوو دۆلار و 65 سەنت و سێ دۆلار و 24 سەنت بۆ هەر لیترێك و بەرزترینە لە ناوچەكە، هۆكاری بەرزیی نرخ ئەوەیە كە حكومەت خاوەنی باجێكی زۆر بەرزە بەناوی باجی بلو لەگەڵ باجی بەهای زیادكراو، زۆربەی نەوتی خاو لە دەرەوە دەكرێت و تێچووی ئاسایش و پاراستنی گواستنەوەی سووتەمەنی تێیدا زۆر بەرزە.

7-  ئوردن ... نرخی بەنزین تێیدا نزیكەی یەك دۆلار و 60 سەنت بۆ دۆلارێك و 75 سەنت بۆ هەر لیترێك ، هۆكاری بەرزیی نرخ  ئەوەیە ئوردن خاوەنی سەرچاوە و كێڵگەی نەوتی ناوخۆیی نییە، بۆیە سەرجەم پێداویستییەكانی بە نرخی بازاڕی جیهانی دەكرێت ، هەروەها حكومەتی ئوردن باجێكی جێگیر لەسەر لیترێك بەنزین دادەنێت كە سەرچاوەیەكی سەرەكیی داهاتی گشتیی وڵاتەكەیە.

8- توركیا ... نرخی نزیكەی دۆلارێك و سی سەنت بۆ دۆلارێك و 45 سەنت بۆ هەر لیترێك، هۆكاری بەرزیی نرخ ئەوەیە توركیا زۆربەی نەوتی خاو هاوردە دەكات، هۆكاری سەرەكیی بەرزیی نرخ بە لیرەی توركی دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار، لەگەڵ بەرزبوونەوەی باجی تایبەتی بەكارهێنان كە حكومەت لەسەر سووتەمەنی دایدەنێت.

9-  سوریا ... نرخ تێیدا نزیكەی دۆلارێك و 25 سەنت بۆ دۆلارێك و 40 سەنت بۆ هەر لیترێك (لە بازاڕی ئازاد و ناپاڵپشتیكراودا، هۆكاری بەرزیی نرخ وێرانبوونی ژێرخانی پاڵاوتن و دەرهێنانی نەوت بەهۆی جەنگەوە، گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان، و دابەزینی توندی بەهای لیرەی سووری، وا لە حكومەت دەكات نەتوانێت بەنزینی پاڵپشتیكراو بۆ هەموو لایەك دابین بكات.

10 -  لوبنان ... نرخی بەنزین تێیدا نزیكەی دۆلارێك و 25 سەنت بۆ دۆلارێك و 35 سەنت بۆ هەر لیترێك ، هۆكاری بەرزیی نرخ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی پاڵپشتیی حكومەت بۆ سووتەمەنی بەهۆی قەیرانی دارایی، هەروەها دابەزینی بەهای لیرەی لوبنانی و پشتبەستنی تەواو بە هاوردەكردنی سوتەمەنی بە دۆلاری نەقد.

  • هەرێمی كوردستان نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن ڕیكۆردی بەرزترین نرخی بەنزین لە جیهاندا

  • كارەبا بە عێراق دەفرۆشن؛ حكومەتی هەرێم دژی داناغاز و كرێسنت پترۆلیۆم دەوەستێتەوە

  • بۆچی عەلی زەیدی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە ؟

  • جه‌نگى ئێران گرانترینه‌؛ به‌راوردكاریی تێچووی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا لە مێژوودا

  • محەمەد سەمعان ماددەی ١٤٠ ڕەت دەکاتەوە و پارتیش سەفقەی "هۆتێل ڕەشید" بەبیر دەهێنێتەوە

  • له‌ دەقی ڕێککەوتنەوە تا کێشەی لۆجیستی؛ دواخستنی دەستپێکردنی کاروانی گەڕانەوەی ٦٤٨ خێزانی سەرێکانی

  • دەستپێکی پرۆسەیەکی مێژوویی؛ دەم پارتی و ئەردۆغان پێشوازی لە ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە دەکەن و ڕۆژی هەینی تاوتوێ دەکرێت

  • مەرجەکان بۆ ڕێڕەوی نوێ لە گەرووی هورمز؛ ئێران دەستوەردانی دەرەکی ڕەتدەکاتەوە و ئەمریکاش گەمارۆکانی چڕتر دەکاتەوە

  • بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شه‌ڕى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ پێش ده‌ستپێكردنى شكستیهێنا؟

سەرەکی