2 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
"بەنزین گڕی بەرداوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ حکومەت نەیتوانی نرخەکەی کۆنترۆڵ بکات و کۆمپانیا مامەڵەی پێوەدەکات"
تەقینەوەی نرخی سوتەمەنی لە کوردستان؛ ئایا ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا کلیلی کۆتاییهێنانە بە قەیرانەکە؟
لە کاتێکدا نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا بە ڕێژەی ١٠٪ دابەزیوە، لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بە ڕێژەی زیاتر لە ٣٠٪ هەڵکشاوە و لە پارێزگای دهۆک لیتری بەنزینی سوپەر گەیشتووەتە ٢,٥٠٠ دینار؛ سەرەڕای زنجیرەیەک بڕیار و بەڵێنی حکومەت بۆ دیاریکردنی نرخ و سەپاندنی بازاڕی ئازاد، بەهۆی رەتکردنەوەی کۆمپانیاکانی هێنان و بازرگانان، کۆنترۆڵی بازاڕ لە دەست دراوە و شارەزایانیش بژاردەی ڕێککەوتنی بەپەلە لەگەڵ بەغدا بە تاقە چارەسەری بەردەوام دەزانن.

جیاوازیی نرخ لە نێوان پارێزگاکاندا
قەیرانی بەنزین بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر ئاسایشی بژێویی هاووڵاتیان و کەرتی گواستنەوە. بەپێی بەدواداچوونەکان، بەرزترین نرخی سووتەمەنی لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە و جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان شارەکاندا بەدی دەکرێت:
· دهۆک: نۆرماڵ ١,٥٥٠ دینار | موحەسەن ٢,٢٥٠ دینار | سوپەر ٢,٥٠٠ دینار (گرانترین نرخ).
· هەولێر: نۆرماڵ ١,٤٩٠ دینار | موحەسەن ٢,٢٠٠ دینار | سوپەر ٢,٤٠٠ دینار.
· سلێمانی: نۆرماڵ ١,٢٠٠ دینار | موحەسەن ١,٧٥٠ دینار | سوپەر ١,٩٠٠ دینار.
· هەڵەبجە: نۆرماڵ ١,٣٥٠ دینار | موحەسەن ١,٤٥٠ دینار | سوپەر ١,٥٥٠ دینار.
پانۆرامای قەیرانەکە؛ لە سەپاندنی نرخەوە تا ئازادکردنی بازاڕ
پەرەسەندنی نرخەکان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە:
1. دەستپێکی هەڵکشان (٦ی حوزەیران - ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦): نرخەکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە بەرزبوونەوە؛ نۆرماڵ لە هەولێر لە ٩٠٠ دینارەوە گەیشتە ١,١٧٥ دینار و لە سلێمانیش بۆ ١,٠٥٠ دینار بەرز بووەوە.
2. شکستی کۆنترۆڵکردن (٢٠ - ٢٧ی تەممووز): وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی سقفداری سەپاند (٨٥٠ دینار بۆ نۆرماڵ، ١,٠٠٠ بۆ موحەسەن، ١,٢٠٠ بۆ سوپەر)، بەڵام کۆمپانیاکان بە بیانووی زیانکردن ڕەتیانکردەوە سووتەمەنی بەو نرخە دابین بکن، ئەمەش بووە هۆی داخستنی بەنزینخانەکان و کەمیی نەختینەی بەنزین.
3. پەنابردن بۆ بازاڕی ئازاد (٢٧ - ٢٨ی تەممووز): حکومەت ئازادکردنی بازاڕی سووتەمەنی ڕاگەیاند و بڕیاریدا بڕی بەنزینی ٧٥٠ دیناری زیاد بکات، بەڵام نرخەکانی بازاڕی ئازاد ڕاستەوخۆ بەرزبوونهوه.
4. تەقینەوەی نرخەکان (٨ی ئاب): نرخەکان ئاستێکی پێوانەییان تۆمارکرد و نۆرماڵ گەیشتە ١,٥٠٠ دینار و سوپەریش سنووری ٢,٥٠٠ دیناری تێپەڕاند.

کەموکوڕی و ڕەخنە بنەڕەتییەکان لە ئیدارەدانی قەیرانەکە
دژیەکی لەگەڵ بازاڕی جیهانی: لە کاتێکدا نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا ١٠٪ دابەزیوە، لە هەرێم نرخ بە ڕێژەی سەرووی ٣٠٪ هەڵکشاوە، کە ئەمەش نیشانەی نەبوونی پەیوەندییە لە نێوان تێچووی ڕاستەقینە و نرخی فرۆشتندا.
ناکارایی سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی: دابەشکردنی ٤٠ لیتر بەنزین بە ٧٥٠ دینار بۆ هەر ١١ ڕۆژ جارێک، تەنیا ٢٠٪ی پێداویستی ڕۆژانەی شۆفێران پڕ دەکاتەوە و ئەوی تر ناچارن بە دوو هێندە نرخ لە بازاڕی ئازاد بیکڕن.
نەبوونی ستراتیژ: گواستنەوەی خێرای بڕیارەکان لە دیاریکردنی توندەوە بۆ ئازادکردنی ڕەهای بازاڕ، بێسەروبەریی لە ئیدارەدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان خستە ڕوو.

ڕێگەچارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە
محەمەد حسێن، شارەزای بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە ٦ ملیۆن لیتر بەنزینە، بەڵام تەنها بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کێشەکە چارەسەر دەبێت لە ڕێگەی دوو بژاردەوە:
ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆ: هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوێت تا بەغدا خۆی ڕاستەوخۆ بەنزین بۆ ناوچەکانی هەرێم دابین بکات.
فشاری سیاسی بۆ تەرخانکردنی نەوتی خاو: لایەنە کوردییەکان لە بەغدا فشار بێنن تا حکومەتی فیدراڵ نەوت بداتە پاڵاوگەکان تا بەنزینی پاڵپشتیکراو بەرهەم بێنن (بە جۆرێک ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەشی ٢ ملیۆن لیتر بەنزین دەکات)، هاوشێوەی ئەوەی ئێستا پاڵاوگەکانی بازیان و کەڵەک بەنزین بۆ کەرکووک، نەینەوا و بەغدا بەرهەم دەهێنن.

چارەسەرە خێراکان: شارەزایان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە بەپەلە هەناردەکردنی بەنزین بۆ دەرەوە قەدەغە بکرێت و ڕاسپاردەی وەزیری نەوتی عێراق جێبەجێ بکرێت بۆ ڕادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە لە بەرامبەر وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراو.
-
تەڵەی میدیایی ئێران؛ راستیی ئەو ڤیدیۆیەی بەناوی "دەرکەوتنی نوێی" موجتەبا خامنەیی بڵاوکرایەوە
|
-
ئێران گەرووی هورمزی کردووەتە مەیدانی جەنگ؛ گەرووەکە ناکاتەوە تا ئەمریکا مەرجەکانی جێبەجێ نەکات
|
-
"بەنزین گڕی بەرداوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ حکومەت نەیتوانی نرخەکەی کۆنترۆڵ بکات و کۆمپانیا مامەڵەی پێوەدەکات"
|
-
یاسای چارەسەری کلیلێک بۆ ئاشتی، بەڵام بەبێ دانپێدانان بە ناسنامەی کورد
|
-
هەرێمی كوردستان نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن ڕیكۆردی بەرزترین نرخی بەنزین لە جیهاندا
|
-
كارەبا بە عێراق دەفرۆشن؛ حكومەتی هەرێم دژی داناغاز و كرێسنت پترۆلیۆم دەوەستێتەوە
|
-
بۆچی عەلی زەیدی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە ؟
|
-
جهنگى ئێران گرانترینه؛ بهراوردكاریی تێچووی جهنگهكانی ئهمریكا لە مێژوودا
|
-
محەمەد سەمعان ماددەی ١٤٠ ڕەت دەکاتەوە و پارتیش سەفقەی "هۆتێل ڕەشید" بەبیر دەهێنێتەوە
|
|
|
|