3   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

جەبار یاوەر :هەرێم داوای بەشداری و پشک لە بنکەکەی ناتۆ لە عێراق دەکات

کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەواتای بڕانەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکان نایەت

کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، یەکێکە لە بابەتە سیاسی و سەربازییە گرنگەکانی ناوچەکە کە خاوەن ڕەهەندی ئەمنی، سیاسی و هەرێمییە 

جەبار یاوەر ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت بەمیدیای ئیرادە باسی لەوەکرد، راستە داعش بەتەواوی لەناونەچووە بەڵام لەکاتی هەرجۆرە خروقات و جوڵەیەکیاندا هێزەکانی پێشمەرگە لەهەرێم و سوپای عێراق لەناوەند، قودرەتی تەواویان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بەرپەرچدانەوەی هەر هێزێک کەئاسایشی وڵات تێکبدات .


هێزەکانی هاوپەیمان لەساڵی ۲٠۱٤ دوای دەستبەسەرداگرتنی ڕووبەرێکی فراوان لە خاکی عێراق و سوریا لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە، بە بەشداری زیاتر لە ٨٠ وڵات بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە پێکهێنرا.

لەساڵی ۲٠۲۱ ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەرکەرەوە بۆ ئەرکی ڕاوێژکاری و مەشقپێکردن گۆڕا

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی ئاراستەی حکومەت کرد بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە وڵاتدا، ئەمانە و ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، فشارەکانی لەسەر حکومەتی عێراق زیاتر کرد بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکان و دواجار ڕێککەوتن کرا بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی هاوپەیماننان لە وڵاتەکە و گۆڕینی کار و پێگەی ئەو وڵاتانە لە سەربازییەوە بۆ پرسی ئابوری و مەشق و ڕاوێژکاری .

10 ساڵە بنکەی ناتۆ لە بەغداد هەیە

ئەمیندارەکەی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە پێی وایە، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەواتای بڕانەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکان نایەت، بەڵکو گواستنەوەی چوارچێوەکەیە لە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی بۆ پەیوەندی دووقۆڵی ئەمنی و سەربازی درێژخایەن لەنێوان عێراق و وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانییەکەدا، جگە لەو هەماهەنگیانەش جەبار یاوەر ئەوەی ئاشکرا کرد، بنکەیەکی هێزەکانی ناتۆ لەعێراق دەمێنێتەوەو بەتەواوی جێگیر دەکرێت، لەسەر ئەوەش گفتوگۆ و هەوڵ هەیە بۆئەوەی هاوشان بەو بنکەیەی ناتۆ لەعێراق، یان هەرێم لەو بنکەیەدا بەشداری و پشکی هەبێت .

 

  • تەزکیەی حزبی گەیشتە رۆژئاوا؛ پارتی چۆن خەونی کوردی بەشەکانی تر دەگۆڕێت بە دۆزەخی هەواڵگری؟

  • ژمارەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێم دەگاتە 110 هەزار کەس و 30 هەزاریان بێ مووچەن

  • پەلامارە مووشەکییەکان و کشانەوەی ئەمریکا؛ مەسرور بارزانی هۆشداریی لەبارەی مەرگی قەوارەکە دەدات!

  • جەبار یاوەر :هەرێم داوای بەشداری و پشک لە بنکەکەی ناتۆ لە عێراق دەکات

  • جموجوڵ لە نێوان هەولێر و بەغدا چڕتر دەبێتەوە؛ دۆسیەی زیندانییانی سیاسی و دانوستانەکان لەسەر بودجەی ٢٠٢٧

  • برینە قووڵەکانی مێژوو هێشتا ساڕێژ نەبوون؛ ڕووفاتی ١٥٣ قوربانی ئەنفال دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان

  • ترەمپ پێشنیازەکەی ئێران ڕەتدەکاتەوە؛ ئایا ڕێگەی دیپلۆماسی بەرەو داخران دەچێت؟

  • زەیدی لە ئەمریكاوە: بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت لای دەوڵەت بێت

  • لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی گەشتەكان لەگەڵ ئێران ڕاگیران

سەرەکی