2   کاتژمێر پێش ئێستا 266 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێم دەگاتە 110 هەزار کەس و 30 هەزاریان بێ مووچەن

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان: لە ساڵی 2013ـەوە هیچ خاوەنپێداویستییەک تۆمار نەکراوە

ئاماری خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە هەڵکشانە، بە وتەی سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان، ژمارەیان گەیشتووەتە (110) هەزار کەس، لە کاتێکدا پێشتر ژمارەکەیان (80) هەزار کەس بوو.

دواکەوتنی مووچە و مینحەکان

مەهدی محەمەد عەبدوڵڵا، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان، بە ئیرادە میدیای ڕاگەیاند لە ساڵی (2013)ـەوە هیچ کەسێکی کەمئەندام تۆمار نەکراوە و مینحەی بۆ دابین نەکراوە، و مەزەندە دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ساڵەوە چاوەڕوانی مووچە دەکەن زیاتر لە (30) هەزار کەس بن.

 ناوبراو ئاماژەی بەوە دا، حاڵەت هەیە لە تەمەنی سێ ساڵییەوە ناوی تۆمار کراوە و ئێستا تەمەنی بووەتە (17) ساڵ، کەچی تاوەکو ئێستاش هیچ مووچە و مینحەیەکی بۆ دابین نەکراوە، وەزارەتی کار و حکومەتی هەرێمی بە کەمتەرخەم لەقەڵەم دا. لە بەرانبەردا، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کردووە نووسراویان بۆ دابینکردنی مووچە بۆ ئەو چینەش ڕەوانەی بەغدا کردووە.

هۆکارەکانی کەمئەندامبوون

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان هۆشداری دا بە خێزانەکان، بەتایبەت ئەوانەی خزمایەتیان نزیکە، کە دەرزی تایبەت بەکاربهێنن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان کەمئەندام نەبن، ڕوونی کردەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە کەمئەندامان بەهۆی ئیفلیجی مێشک و ئۆتیزمەوەیە، هەروەها بەشێکی زۆریشیان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە ئەندامیان لەدەست داوە.

پەیوەندی هاتووچۆ و مامەڵەی نادروست

لای خۆیەوە، عەمید بهه‌مه‌ن ئەحمەد محێدین، بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ ئیرادە میدیا ڕایگەیاند، بەشێک لە کەمئەندامبوونی هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی دروستکردنی ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکان کە لە ڕووی شاسی و پلێتەوە ناسک و بازرگانین و تۆکمە نین.

 هەروەها هۆشداری دا لە مامەڵەی نادروستی بەشێک لە هاوڵاتییان لە کاتی ڕووداوەکاندا لەگەڵ بریندارەکان، کە لە کاتی بەهانەوەچووندا بەبێ چاوەڕوانکردنی ئەمبوڵانس، زیانی کوشندە یان دڕکەپەتکیان دەپچڕێنن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمئەندامبوونیان.

 

  • تەزکیەی حزبی گەیشتە رۆژئاوا؛ پارتی چۆن خەونی کوردی بەشەکانی تر دەگۆڕێت بە دۆزەخی هەواڵگری؟

  • ژمارەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێم دەگاتە 110 هەزار کەس و 30 هەزاریان بێ مووچەن

  • پەلامارە مووشەکییەکان و کشانەوەی ئەمریکا؛ مەسرور بارزانی هۆشداریی لەبارەی مەرگی قەوارەکە دەدات!

  • جەبار یاوەر :هەرێم داوای بەشداری و پشک لە بنکەکەی ناتۆ لە عێراق دەکات

  • جموجوڵ لە نێوان هەولێر و بەغدا چڕتر دەبێتەوە؛ دۆسیەی زیندانییانی سیاسی و دانوستانەکان لەسەر بودجەی ٢٠٢٧

  • برینە قووڵەکانی مێژوو هێشتا ساڕێژ نەبوون؛ ڕووفاتی ١٥٣ قوربانی ئەنفال دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان

  • ترەمپ پێشنیازەکەی ئێران ڕەتدەکاتەوە؛ ئایا ڕێگەی دیپلۆماسی بەرەو داخران دەچێت؟

  • زەیدی لە ئەمریكاوە: بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت لای دەوڵەت بێت

  • لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی گەشتەكان لەگەڵ ئێران ڕاگیران

سەرەکی