1     کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکانی ڕمیلان و کەرکی لەکی لە رۆژئاوای کوردستان، مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا، تیشکی خستە سەر دواین پێشهاتە سیاسییەکان، پرۆسەی یەکخستنی هێز و دامەزراوەکان و مافەکانی کورد لە سووریای داهاتوودا.

یەکخستنی هێزەکان و پێگەی کورد لە دەوڵەتدا

مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ تەواوکردن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن و لیژنە تایبەتمەندەکان بە چڕی کار لەسەر ئەم پرۆسەیە دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو لایەنانەی هەوڵیان داوە پرۆسەی یەکخستن تێکبدەن و ڕێگری لە بەردەوامیی بکەن، نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن.

سەبارەت بە پێگەی کورد، عەبدی جەختی کردەوە "پرسی کورد بە ناسنامە و ویستێکی ڕوونەوە چووەتە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەوڵەتیش تێگەیشتووە کە بەبێ بەشداریی کورد، جێگیریی سووریا بەدەست نایەت."

پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و بەڕێوەبردنی حەسەکە

عەبدی ڕوونی کردەوە کە پارێزگای حەسەکە بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی بەڕێوە دەبرێت و دانیشتوانی ناوچەکە دەیانەوێت نموونەیەکی پێکەوەژیان و بەڕێوەبردنی هاوبەش بن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پێکەوەبوونی کورد، عەرەب، سریان و ئەرمەن، پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە جێگیریی وڵاتدا هەیە.

ناوبراو یەکڕیزیی کورد و هەماهەنگیی نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەی بە بنەمایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستن دانا.

چارەنووسی ئاوارەکان، ونبووان و کەمەربەندی عەرەبی

سەبارەت بە دۆسیەی مرۆیی ئاوارە و ونبووان، مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسی ونبووان و دۆزینەوەی شوێنیان، هاوکات کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بە شێوەیەکی سەلامەت و بەڕێزەوە بەردەوامە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەبدی ئاماژەی بە کێشەی "کەمەربەندی عەرەبی" کرد — ئەوە پرۆژەیەی ڕژێمی بەعس لە ساڵانی ١٩٧٠دا لە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و گواستنەوەی خێزانە عەرەبەکان جێبەجێی کرد — و ڕایگەیاند کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە چوارچێوەی یاسادا بەردەوامە.

  • وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن

  • لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی

  • فشارەکانی ناتانیاهۆ و هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەتۆم؛ واشنتۆن و تاران لە بەردەم سیناریۆی مەترسیداردا

  • هاوسەرۆکی پژاک: ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت و فیدراڵیمان دەوێت

  • کتێبی تاوانەکانی بەعس لە عێراق؛ تەنها ٪٣ی بۆ کورد تەرخانکراوە و ناوەکەی بە "باکووری عێراق" هێناوە

  • تەقینەوەی تووڕەیی لە باکووری کوردستان؛ ئازادکردنی تۆمەتبارانی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ١٣ ساڵان کاردانەوەی لێکەوتەوە

  • سەرکردەی حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان لە ئیستانبوڵ چییان ده‌كرد؟

  • دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ حکومڕانی و خەرجکردنی ملیاران دۆلار؛ بۆچی بەشێک لە ڕێگاکانی هەرێم هێشتا نەبوونەتە دووساید؟

  • لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامەکەی ڕەزایی؛ قەتەر و پاکستان هەوڵی نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکا دەدەن

سەرەکی