2026-11-02 125 جار خوێنراوەتەوە

هاوسەرۆکی پژاک: ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت و فیدراڵیمان دەوێت

ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک لە دیمانەیەکدا لەگەڵ زاگرۆس 24دا ڕایگەیاند، ئێرانێکی دیموکرات و فیدراڵیان دەوێت و ئێرانێکیش کورد قبوڵ نەکات قبوڵیان نییە، دەشڵێت ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت.

ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" ڕایگەیاند: ئێمە پێشتر ڕێبازی خۆمان دیاریکردووە و هیچ گۆڕانکارییەکمان تێدا نەکردووە، ئێمە ستاتۆمان بۆ کورد دەوێت بە دیاریکراوی لە ئێرانێکی دیموکرات و فیدراڵدا.بەڵام ئەو فیدراڵیزمە چۆن بەڕێوەببرێت خاڵێکی گشتییە.

"با بە ڕاشکاوی بڵێم ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت و بەبێ کورد بەڕێوەنابرێت، هەندێک دەڵێن بەشدار نابین و خۆمان جیا دەکەینەوە، دەتوانیت خۆت جیا بکەیتەوە فەرموو، ئەو هێزە لە خۆتدا دەبینیت و ئەو بەرنامەیەت هەیە و کارت بۆ کردووە فەرموو، بەڵام ئێمە بە ڕاستی ئەو زەمینەیە نابینین، ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن لە زەمینێکی پەیوەندیداردا نایڵێن بەڵکو وەکو قسە دەیکەن". ئەمیر کەریمی وای وت.

هاوسەرۆکی پژاک دەشڵێت "ئێرانێک کە ناسنامەی منی تێدا بەشدار نەبێت قبوڵم نییە، جا ئەو کەسانەی هێرش دەکەنەسەر ئێمە، ئەوان بۆخۆیان ئەوەیان قبوڵ کردووە، پاشناوی حزبەکانیان ئێرانییە، ئێمە پاشناوی ئێرانیمان نییە.

بەدیهێنانی ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتووی پرسی کورد لە ئێران، بووەتە دەستپێکی مشتومڕێکی قووڵی فکری و سیاسی لەنێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتدا. ئەم ناکۆکی و جیاوازییە ڕیشەیییە لە تێڕوانینی حیزبەکان بۆ داهاتووی خەبات، لە کاتێکدایە کە ئێران لە ململانێیەکی تونددایە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵ زۆربەی سەرکردە باڵاکانی ئێران بە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئەو وڵاتەشەوە کوژران، دواتریش ٤٠ ڕۆژ هێرشی چڕ کرایە سەر پێگە ئەتۆمیی و سەربازییەکانی ئێران.دواتر ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام گرژییەکان لە کەنداو و ناوچەکە هەر بەردەوام بوون.

ئێستاش کە ئەگەری شەڕ و ڕێککەوتنیش لە ئارادایە، حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆیان بۆ گۆڕانکاریی لەو وڵاتە ئامادە کردووە، بەوپێیەی ئابوری ئێران لە دۆخێکی سەختتدایە و ئەمریکا و ئیسرائیلیش هەڕەشەی ئەوە دەکەن هێرش دەکەنەوە سەر ئێران ئەگەر بە ڕێککەوتن ڕازی نەبێت و داواکارییەکانیان قبوڵ نەکات.

  • ڕێککەوتنی ئەتۆمی یان جەنگ؟ تاران و واشنتۆن لە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕوو دەبنەوە

  • مەترسیی پارچەبوونی هەرێمی کوردستان؛ چاتەم هاوس هۆشداری لە دابەشبوونی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات

  • هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا؛ تاقیكردنەوەیەكی چارەنووسساز بۆ دەسەڵاتی ترەمپ

  • بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن

  • وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن

  • لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی

  • فشارەکانی ناتانیاهۆ و هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەتۆم؛ واشنتۆن و تاران لە بەردەم سیناریۆی مەترسیداردا

  • هاوسەرۆکی پژاک: ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت و فیدراڵیمان دەوێت

  • کتێبی تاوانەکانی بەعس لە عێراق؛ تەنها ٪٣ی بۆ کورد تەرخانکراوە و ناوەکەی بە "باکووری عێراق" هێناوە

سەرەکی