مهزڵوم عهبدى ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نوچە تیڤی، ئاماژەی بە ئەزموونی سیاسیی هێزەکانی باشووری کوردستان کردووە و دەڵێت: ئەم ئەم هێزانە خاوەنی ئەزموونێکی گەورەن و دەتوانن بە یەکڕیزییەوە لە قەیرانی ئێستای سیاسی تێبپەڕن و حکومەتێکی یەکگرتوو پێکبهێنن.
«مەزڵووم عەبدی: هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەزموونی پێویستیان هەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان»
عەبدی لە قسەکانیدا داوا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بە گفتوگۆ و هاوکارییەوە چارەسەری ناکۆکییەکانیان بکەن و لە ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت تێبپەڕن.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان چاوەڕێی ئەوەن هەرێمی کوردستان حکومەتێکی یەکگرتووی هەبێت؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناکۆکییە سیاسییەکان لەنێوان هێزە سەرەکییەکانی هەرێمدا کاریگەرییان لەسەر دامەزراندنی کابینەی نوێ هەبووە.
«قەیرانێک لە نێوان هاوپەیمانی و ناکۆکیدا»
قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ و لەسەر بنەمای دابەشکردنی پۆستە سەرەکییەکان و شێوازی هاوبەشی لە بەڕێوەبردنی حکومەتەوە بەردەوام بووە، پارتی ٣٩ کورسی و یەکێتی ٢٣ کورسیی بەدەستهێنا، بەڵام نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی وای کردووە کابینەی نوێ پێکنەهێنرێت.
کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی لە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لەدوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان سەریهەڵداو دواتر لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦دا کێشەکان قووڵتر بووە، ئەویس دوای ئەوەی کاتێک یەکێتی ڕایگەیاند لە حکومەتی هەرێم دەکشێتەوە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ پارتی بە ئاستێکی نوێ گەیشتن.
داواکارییەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ یەکڕیزی و پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو، جارێکی دیکە پرسی هاوبەشی سیاسی و داهاتووی پێکهاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم هێزە سیاسییەکان، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا ئەزموونی سیاسیی هێزەکانی کوردستان دەتوانێت ببێتە بنەمای ڕێککەوتنێکی نوێ، یان ناکۆکییەکانی ئێستا قەیرانەکە بەرەو قۆناغێکی ئاڵۆزتر دەبات؟