مەلا هەندرێن
03/09/2026
1009 جار خوێنراوەتەوە
دەیان هەزار چەکداری عەرەب لە کوردستان چاوەڕێی چین؟
بەندە لێرەوە یەک بە گەرووی خۆم هاواری نەتەوە رادەگەیێنم، هاوار لەدەست گەورەترین هەڵمەتی تەعریبی کوردستان، ئەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، رۆشەنبیران و نووسەران و ناوەندە فکری و رۆشەنبیری و زانستیەکان، ئەی کەناڵ و دامەزراوە میدیاییەکانی حزبی و سەربەخۆکان، ئەی چاڵاکوانانی بواری سۆشیاڵ میدیا، ئەی هێز و لایەنە سیاسی و رێکخراوە پیشەیی و جەماوەری و ئەکادیمییەکان، ئەی پێکهاتە و چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکان، ئەی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوەخۆ، گوێتان لە هاواری نەتەوە بێت، گوێتان لە هاواری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران و لەسێدارە دراوان بێت، گوێتان لە هاواری زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان بێت، گوێتان لە هاواری کرێکاران و جوتیاران و کاسبکاران و خەڵکی هەژاری کوردستان بێت، گوێتان لە هاواری رووبار و دەریا و کانی و تاڤگە و کوێستان و هاوینە هەوارە بەعرەب کراوەکان بێت، گوێتان لە تەواوی گوند و شار و شارۆچکە و دەشت و کێوە تەعریب کراوەکان بێت، گوێتان لە هاواری بازار و نووسینگە و ناوەندە ئابووریە تەعریب کراوەکان بێت، گوێتان لە هاواری گۆڕستانەکان بێت.
تکایە گوێ بگرن، چۆن هاواری نەتەوە، هاواری پڕ ئازاری خاک و نیشتیمان، هاواری پیس بوونی کوردستان، وا کەشکەڵانی فەلەک دەهەژێنێت، گوێچکەی مرۆڤایەتی دەدڕێنێت، مێژووی پڕ لە شەرمەزاری خائین و خاک فرۆشان دەسوتێنێت. دەی هەمووتان گوێ بگرن، هەرگیز خاک و نیشتیمان و نەتەوەی کورد، لە هیچ دەور و زەمانێک و لەسایەی هیچ دەسەڵاتێکی دوژمنی داگیرکەر، رووبەرووی هەڵمەتی ئاوا ترسناک و گەورەی بەعەرەب کردن نەبۆتەوە، هیچ دەسەڵاتێکی داگیرکەری عەرەبی بەقەد دەسەڵاتی کوردی نەیتوانیوە، ئاوا بە ئاسۆیی و بە ستوونی، بەر بەخاک و نیشتیمان بگرن و بێ ترس و دڵەراوکێ، لەسەر سنوورەوە بۆ سەر سنوور. بە ملیۆنان عەرەب بە کوردستان وەربکەن و ئەوپەڕی ئارامی و پارێزبەندی و خزمەتگوزارییشیان لۆ دەستەبەر بکرێت.
دەی گوێ بگرن، هاواری نەتەوە پێمان دەڵێت، وا خەریکە کار لە کار دەترازێت و هاکا زانیمان هەڵمەتی عەرەب بۆ کوشتن و لەناوبردن و وەدەرنانی کورد لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستی پێکرد. ئاخر ئەگەر هەر خێزانێکی عەرەب یەک چەکی لە ماڵەکەیدا هەبێت (کە دڵنیام هیچ ماڵە عەرەبێک بێ چەک نییە)، ئەوە بەو پێیەی سەد و پەنجا هەزار خێزانی عەرەب نیشتەجێن لە کوردستان، ئەوە لانی کەم سەد هەزار چەکداری عەرەب بە تەواوی کوردستاندا بڵاو بوونەتەوە. عەرەب خاوەنی بەرنامەیەکی توکمە و رێکخراون، خاوەنی گەورەترین پاڵپشتی ماددی و سیاسی و سەربازی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامین، حکومەتی هەرێم کە لەلایەن خاوەن پرۆژەکانی هاوشێوەی (مەلا یاسین)ەوە سەرخۆش کراوە، کە گوایە بەهۆی راکێشانی عەرەب سەرمایەکی گەورەیان بۆ کوردستان راکێشاوە، بێ ئاگایە لەوەی گەورەترین هێزی چەکداری عەرەبیان لە کوردستان جێگیر کردووە، بێ ئاگان لەوەی ئەو نیشتەجێ کردنەی عەرەب، تەنها نیشتەجێ کردنی خەڵکێکی سڤیل و مەدەنی و بێ وەی نییە، بگرە گەورەترین و مەترسیدارترین نیشتەجێ کردنی خەڵکێکی چەکدار و شەرەنگێز و داگیرکارە و لەگەڵ هەر رووبەروو بوونەوەیەکی چەکداری لەگەڵ ئەو عەرەبانە، جگە لەوەی هەرگیز حکومەتی هەرێم دەرەقەتیان نایەت، ئەوە سوپای عێراقی عەرەبیش، بە بڕیار و پاڵپشتی دادگای دەستووری و بە گەورەترین چەک و جوبەخانە بە هانای عەرەبەوە دێن و کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنن. کێ فریای پەرلەمانێکی پەکخراو و حکومەتێکی یەک قاچ دەکەوێت!؟ ئێران و تورکیا و سوریا!؟ یان ئەمریکا و ئەوروپا؟؟؟!!! ئەوجا بزانن چ کارەساتێکی خوێناوی روودەدات، بزانن چۆن شەرەف و ناموس و شکۆی کچان و ژنانمان بەدەست عەرەبی پێ پەتی زریکە دەکات و ناچار دەبین لەدەست بێ دەسەڵاتی بەرامبەر بە عەرەب، خاک و خۆلی باپیرانمان جێ بهێلێن.
دەی گوێ بگرن، وا نیشتیمان و نەتەوە هاوار دەکات و داوامان لێ دەکات رزگاری بکەین، داوامان لێ دەکات بێینە دەنگ و بێینە جەنگ، با هەموو لەهەموو بەیەک جار دەنگمان بخەینە پاڵ دەنگی نەتەوە و بە گوێی کەڕی دەسەڵاتی کوردیدا هاوار بکەین، پەردەی گوێچکەیان بتەقێنین، شۆڕشی پاک کردنەوەی کوردستان لە ملیۆنان عەرەب دەست پێ بکەین.
با لە سۆشیال میدیاوە دەست پێ بکەین، لایک و شێری ئەو هاوارە بکەن، لایک و شێری هەموو بابەتێکی دژ بە تەعریبی کوردستان بکەن، چاڵاکییەکانتان، لایک و کۆمێنت و شێرەکانتان چڕ بکەنەوە لەسەر بابەتەکانی دژی تەعریب. تکایە گرنگی لایک و شێری خۆت لەو خەباتە بزانن، لەم سەردەمەدا شۆڕشەکان لەنێو سۆشیال میدیاوە چەکەرە دەکات و هێز پەیدا دەکات، با نەتەوە گردبێتەوە سەریەک و هێز دروست بکات، با لەرێگای سۆشیال میدیاوە دەسەڵاتی کوردی لەنێو خەوی بەرژەوەندی گەندەڵکاران بەخەبەر بهێنین و ناچاری بکەین، بەخۆیدا بچێتەوە، ناچاری بکەین تەواوی عەرەبی
نێشتەجێ لەناو خاکی کوردستان وەدەر بنێت، چۆن ئەو بەڵایەی بەسەر کوردستان هێناوە، با ئاواش ئەو بەڵایە لەسەر کوردستان لابدات.
پاش هەنگاوی سۆشیال میدیا، دەبێت خۆمان رێکبخەین دژی تەعریبی کوردستان، دەبێت رێکخراوێکی سەرتاسەری کوردستانی دژی سیاسەتی بە عەرەب کردنی کوردستان دروست بکەین. ئەوانەی دەیانەوێت شەرەفی دامەزرێنەری رێکخراوی دژە تەعریبی بەربکەوێت، با لەواتس ئاپ یان ژمارەی کۆرەک و یانیش مێسەنجەر، پەیوەندیمان پێوە بکات. پاش ئەو خۆ رێکخستنە چاڵاکییە مەیدانیەکان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەرێ دەخەین. ئەگەر ئەمە نەکەین، بەدڵنیاییەوە دەبێت چاوەڕێی گەورەترین و خوێناویترین کارەسات بکەین.
بژی بەرەنگاربوونەوەی تەعریبی کوردستان روو رەش بن بازرگان و گەندەڵکارە خاک فرۆشەکان بێتەوە هۆش حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٩/١
|