2026-09-03 374 جار خوێنراوەتەوە

مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان

پلانی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و دەستبەسەرداگرتنی سەروەریی تەواوەتی، کە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی وەک وادەیەکی یەکلایکەرەوە بۆ دیاریکردووە، بەرەوڕووی ئاستەنگ و ناکۆکیی قووڵی سیاسی و هەرێمی بووەتەوە.

ڕادیۆی "مۆنتی کارلۆ" ئاشکرایکردووە، پڕۆسەکە لەسەر سێ خاڵی جەوهەری تووشی کێشمەکێش بووە؛ یەکەمیان پەیوەندیدارە بە وادەی چەکداماڵینەکەوە، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌ و بەرپرسانی ئێران، کە بەمدواییە سەردانی بەغدادیان کردووە، هەوڵی درێژکردنەوەی وادەکە دەدەن تا کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی ئاینده‌.

خاڵی دووەمی ناکۆکییەکان لەسەر شێوازی چەکداماڵینەکەیە؛ حکومەت دەیەوێت ئەو گرووپانەی دەرەوەی حەشدی شەعبی چەک بکات و ئەنبارەکانیان ڕادەستی سوپای عێراق بگوێزێتەوە، بەڵام بەشێک لە گرووپەکان ڕەتیدەکەنەوە چەک ڕادەست بکەن، بەشەکەی دیکەشیان مەرجی ئەوە دەسەپێنن کە چەک و ئەنبارەکانیان تەنها تەسلیمی دامەزراوەی حەشد بپەڕێنرێن. سەبارەت بە خاڵی سێیەم، حکومەت بەپێویستی دەزانێت ئەو گرووپانەی ژێر ناوی "موقاوەمەی ئیسلامی" کە لە جەنگی ئەمدواییەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا چەکیان لە دەرەوەی دۆخی فەرمی بەکارهێناوە، بە تەواوەتی خۆیان هەڵوه‌شێننەوە و نەچنە ناو حەشدەوە، بەڵکو تەنها مافی بەشداری سیاسییان هەبێت، کە ئەمەش ناڕەزایەتی تووندی ئەو گرووپانەی لێکەوتووەتەوە.

لە کاردانەوە سیاسییە ناوخۆییەکاندا، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند زمانی هەڕەشەکردن بەرامبەر گرووپە چەکدارەکان کۆتایی هاتووە و سوودی نییە. مالیکی ئاماژەی بەوە کرد پرۆسەکە بریتییە لە "رێکخستنی چەک" نەک داماڵینی، چونکە دەستەواژەی داماڵین کاریگەریی دەروونی خراپی هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازیی حکومییە و بنەمای شەرعییەتی هەیە، بۆیە نابیێت ناوی تێکەڵ بە میلیشیا و چەکی دەرەوەی دەوڵەت بکرێت.

لە بەرامبەردا، ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی موقاوەمەی ئیسلامی هێرشی تووندی کردە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئاماژەی بەوە کرد، بە ئامادەکاریی تەواوەوە چاودێریی وادەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان دەکەن، هۆشداریشی دا کە ئەگەر دوای ئەو بەروارە یەک سەربازی داگیرکەر بمێنێتەوە، ڕووبەڕووی شەڕی یەکلاکەرەوە دەبنەوە.

لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە واشنتن ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان لەلایەن گرووپەکانەوە کردووە. لەو چوارچێوەیەدا، ئەمریکا ستیڤن ڤەیگنی وەک کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا لە جێگەی جۆشوا هاریس دەستنیشانکردووە، بەهۆی ئەوەی ڤەیگن ئەزموونێکی زۆری لە مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان و کارووباری عێراقدا هەیە، ئەمەش بە مەبەستی بەڕێوەبردنی فشارەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا.

 

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

  • دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم

  • دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە

  • لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟

  • کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە

  • قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات

  • شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

  • دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟

سەرەکی