2026-09-03 396 جار خوێنراوەتەوە

دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد

ئەمرۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی دۆسیەی  "لالەزار" لە دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی بەرێوەچوو بەڵام بڕیاری کۆتایی تێدا نەدرا.

ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025، کاتێک لە ئەنجامی بەریەککەوتن و شەڕێکی چەکداریی قورس لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سەر بەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (وەک دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایش) لەگەڵ هێزەکانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی (ناسراو بە هێزی دووپشک/لالەزار)، لاهور شێخ جەنگی (سەرۆکی بەرەی گەل و هاوسەرۆکی پێشووتری یەکێتی)، دوو برا، خوشکێک و ژمارەیەک لە پاسەوان و کەسە نزیکەکانی دەستگیرکران. ئەم ئاڵۆزییانەش وەک لێکەوتەی بەردەوامی ڕووداوەکانی 8ی تەمموزی 2021 ئەژمار دەکرێن.

لە دانیشتنی دادگایی ئەمرۆدا، لە کۆی 12 تۆمەتبار، تەنها وتەی 6 کەسیان وەرگیرا. لاهور شێخ جەنگی نەبراوەتە بەردەم دادوەر و لەم دانیشتنەدا هیچ وتەیەکی لێ وەرنەگیراوە.

ڕەتکردنەوەی دانپێدانانەکان

سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی چوونە بەردەم دادوەر، ئەو دانپێدانانەی پێشوویان ڕەتکردەوە کە لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی ئاسایشدا پەخشکرابوون و جەختیان کردەوە کە زانیارییەکان لە ژێر "ئەشکەنجەی کارەبا، لێدان و هەڕەشەی کوشتن" لێیان وەرگیراون.

بەشێک لە وتەکانی دەستگیرکراوان

بەشێک لە تۆمەتباران ڕوونیان کردەوە ئەو جانتایانەی وەک "درۆن و چەک" پیشان دراون، تەنها کەرەستەی تەکنیکی و جلوبەرگی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون، هەروەها جەختیان کردەوە خۆیان تەنها کارمەندی ئاسایی بوون (وەک باخەوان و چێشتلێنەر) بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان.

بڕیاری دادگا

بەهۆی زۆریی پەڕاوەکانی دۆسیەکە و تەواونەبوونی پرۆسەی وەرگرتنی وتەکان، سەرۆکی دادگا دانیشتنەکەی دواخست و بڕیاریدا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو وادەی دانیشتنی داهاتوو دەستنیشان بكرێت. تۆمەتبارانیش بە ڕێوشوێنی ئەمنیی زۆر توندەوە گەڕێندرانەوە بۆ زیندان.

پاشخان

بەرەبەیانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 22 ی ئابی 2025 هێزێکی زۆی ئەمنی سلێمانی بەمەبەستی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزارو شوێنی حەوانەوەی ناوبراو، دوای شەڕێکی قورس کە جۆرەها چەکی قورسی تێدا بەکارهات‌و نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، خۆیی‌و دوو برای ‌و خوشکێکی دەستگیرکران‌و چەند کەسێکیش کوژران‌و برینداربوون.

 

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

  • دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم

  • دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە

  • لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟

  • کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە

  • قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات

  • شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

  • دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟

سەرەکی