2026-09-03
491 جار خوێنراوەتەوە
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
ئەمڕۆ، وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق، بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە نووسینەوەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027کرد.
وهفدێكى وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، چوونەتە بەغدا بۆ جێگیرکردنی داتای پەیوەست بە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق، وهفدهكه دوێنی شەو گەیشتوونەتە بەغدا و ئەمڕۆ لەگەڵ تیمێکی هاوتایان لە وەزارەتی دارایی عێڕاق دهستیان به كۆبوونهوه كردووه.
وهفدهكهى هەرێم پێکهاتووە لە کۆمەڵیک بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەست بە دارایی و لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی دارایی عێڕاق کۆبوونەوە بۆ جێگیرکردنی داتای پەیوەست بە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان.

وهفدهكه پێش نیوەڕۆ لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێڕاق کۆبوونهوه و داواکارییەکانی هەرێمیان لەبارەی جێگیرکردنی بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی 2027 ئاڕاستەی وەزیری دارایی كرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم داواکارییەکانی ڕەوانەی بەغدا کردووە، داواکارییە لە پێشینەییەکان بۆ بودجەی 2027 بریتین لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەکی یەکسان و هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، تەرخانکردنی بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندن کە لە 2014ـەوە ڕاگیراوە، هەروەها دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە لە ساڵی 2016ـەوە لە هەرێمی کوردستان وەستاوە.
بەشێکی دیکەی داواکارییەکان پەیوەستن بە هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت، جگە لە خەرجکردنی ئیکرامییەی 12 مووچە بۆ دەیان هەزار خانەنشین و خەرجکردنی مووچە کەڵەکەبووەکانی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی، هاوکات بەهەمیشەییکردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست.

بهپێى ههواڵى میدیاى پارتى، بەر لە پێكهێنانی كابینەكەی، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتێک سەردانی هەولێری کرد، سێ بەڵێنی بە مەسرور بارزانی، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان دابوو،بەڵێنی داوە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەبێت و کار بۆ بەهێزکردنی بکات، لەسەر ئەو بنەمایەی بەهێزی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزی حکومەتی فیدراڵییە.
مەسرور بارزانی پێداگری کردووە لەوەی دەبێت دەستوور جێبەجێ بکرێت و بەپێی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن، کورد نابێت تەنیا بەشدار بێت، بەڵکو دەبێت هاوبهشێكى ڕاستەقینە بێت لە حکومەتی نوێی عێڕاق، عەلی زەیدی ئەو بابەتەی بەهەند وەرگرتووە و بەڵێنی داوە بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات.

یەکێکی تر لە بەڵێنەکانی عەلی زەیدی ڕێگریکردن بوو لە هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارەکان، لەسەر ئەو بەڵێنە ئەم مانگە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی لەنێوان هەولێر و بەغدا کرا و لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە چەند ڕۆژێکە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت دەستیان بە کارکردن کردۆتەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
سەردانی ئەم تیمە تەكنیكییەی دارایی هەرێم لە كاتێكدایە، پێشتر حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكوومەتی عیڕاق رایگەیاندبوو، تا كۆتایی مانگی 9 ئەنجومەنی وەزیران رەشنوسی یاسایی بودجەی ساڵی 2027 پەسەند دەكات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات.
-
پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات
|
-
دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم
|
-
دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە
|
-
لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟
|
-
کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە
|
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە
|
-
قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات
|
-
شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
|
-
دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟
|
|
|
|