2026-09-03 411 جار خوێنراوەتەوە

لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە

شەپۆلی توڕەیی و ڕەخنەی جەماوەری لە عێراق دژ بە هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر بەردەوامە؛ ئەوەش دوای ئەوەی لە وتارێکدا دانینا بەوەی میلیشیاکانی عێراق—کە ئەو بە "مقاوەمە" ناوی بردن—رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاراستنی سیستمی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی تشرین، کە بە "ئاشوب" ناوی هێنان. لەو خۆپیشاندانانەدا نزیکەی 800 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 20 هەزاری دیکەش بریندار بوون.

ئەم لێدوانانە وایکرد زۆرێک لە خێزانی قوربانییانی خۆپێشاندانەکان بەنیازبن داوای یاسایی دژ بە عامری تۆماربکەن. هاوکات عەلی عەبادی، سەرۆکی سەنتەری عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ، داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لێکۆڵینەوەیەکی جدی و شەفاف لە ڕووداوەکانی تشرین بکەن و بەرپرسانی پێشێلکارییەکان بەپێی یاسا دیاری بکەن.

لە هەمان چوارچێوەدا، حازم مازن بەدری، پارێزەر، ئاگادارکردنەوەیەکی دادوەریی فەرمیی پێشکەش بە سەرۆکی داواکاری گشتی لە پارێزگای واست کرد و تێیدا داوای کردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی کرد سەبارەت بە لێدوانەکەی هادی عامری. لە بەڵگەنامەی ئاگادارکردنەوەکەدا هاتوو کە وەسفکردنی ڕووداوەکان بە "ئاشوب" و ستایشکردنی ڕۆڵی گرووپە چەکدارەکان لە بەرەنگاربوونەوەیدا، بە دانپێدانانێکی ڕاشکاو دەژمێردرێت کە پرسیاری یاسایی لەسەر ئەو لایەنانە دروست دەکات کە تێوەگلاون لە سەرکوتکردن و ئامانجگرتنی خۆپێشاندەران، ئەمەش بانگهێشتکردنی عامری بۆ گوێگرتن لە وتەکانی و دیاریکردنی بەرپرسیارێتییە سزاییەکان پێویست دەکات.

لە 25ى تشرینی یەکەمی ساڵی 2019، خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی خوارووی عێراق دەستیان پێکرد. هۆکاری ناڕەزایەتییەکان بریتی بوون لە خراپی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک کارەبا و ئاو، بێکاریی بەربڵاو بەتایبەت لەناو گەنجاندا، و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی لە زۆربەی دامودەزگاکانی حکومەتدا. خۆپیشاندەران داوای گۆڕانکاری گەورەیان دەکرد، لەوانە: هەڵوەشاندنەوەی سیستمی حوکمڕانی و دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی.

لە بەرامبەر داواکاریی خۆپیشاندەراندا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە توندی و بە بەکارهێنانی گوللەی ڕاستەقینە وەڵامیان دایەوە، کە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە. خوێناویترین ڕۆژەکانی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای زیقار بوو، بەتایبەت ڕووداوەکەی "پردی زەیتوون" کە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە. ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی بەهێزی دروستکرد و بووە هۆی ئەوەی لە 30ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا، عادل عەبدولمەهدی دوای داواکاریی مەرجەعی باڵای ئایینی، عەلی سیستانی، بەفەرمی دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیران بکێشێتەوە.

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

  • دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم

  • دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە

  • لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟

  • کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە

  • قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات

  • شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

  • دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟

سەرەکی