×

2024-08-28 449 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

ناوەندی هەواڵ

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە لە بەغدایە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی دارایی حکومەتی عیراق کۆبوونەوە ئەنجامبدەن، بەو هۆیەشەوە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ناکرێت.

دوای ئەوەی کێشە و ئاستەنگ دروست بوو بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە بەغدایە و ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى دارایى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى عێراق ئەنجامدەدەن.

ئامانج لە چوونى شاندەکەی هەرێم، بۆ تاوتوێکردنى لەمپەرەکانی بەردەم خەرجکردنى مووچەی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانە بەتایبەت لیستی مووچەى مانگى تەمموز.

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام وەزیرەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەهۆی چوونی شاندی دارایی و ئابووری هەرێم کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ناکرێت.

پێشتر لە ڕۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکەکانی سەر بە حکومەتی عیراق "تەوتینـ"یان بۆبکرێت و بەوشێوەیە مووچەخۆرانی هەرێم و عیراق مانگانە پێکەوە مووچەکانیان وەربگرن و بەوەش کۆتایی بە کێشەی دواکەوتنی

مووچە دێت، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی نەناوە، ئێستا زیاتر لە 50 رۆژ بەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشدا تێپەڕیوە و وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕی 550 ملیار دینارى بۆ مووچەى مانگى هەشتى مووچەخۆرانى

هەرێمى کوردستان ناردووە و 36 ملیار دیناریش بۆ مووچەى مانگى حەوت نێردراوە.

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

سەرەکی