×

2024-09-13 108 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

ناوەندی هەواڵ

لەسەر دۆسییەی کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵان دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەشت کەس دەرکرد کە لە نێویاندا دایک و برایەکی هەن.

دادگای گشتی ئامەد 12کاتژمێر  لێکۆڵینەوەی لەو 22 تۆمەتبارە کرد کە بە کوشتنی نارین گۆران تۆمەتبارکرابوون، لە کۆتایدا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ھەشت کەسیان کە لە ناویاندا دایک و برایەکی و مامی نارین ھەیە کە بە کوشتنی بە ئەنقەست سزاداران و پێنج کەسی دیکەش بە تۆمەتی بەلاڕێدابردنی کەیسەکە سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.

دوای بڕیارەکەش ناهیت ئەرەن، سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پێشتر دوو کەس زیندانیکرابوون کە بریتین لە مامی نارین و نەوزاد بەختیار، ئەمڕۆش دایک و برا گەروەکەی نارین، واتە ئێستا چوار کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی نارین زیندانیکراون، هەر ئەمڕۆ شەش کەس بە تۆمەتی لەناوبردنی بەڵگەکانی کوشتنی نارین زیندانیکران.

ھاوکات، دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە 10 کەسی دیکەی ئازادکرد کە دەستبەسەرکرابوون لە نێویاندا باوک و خاڵی نارین ھەیە، ھەروەھا چوار کەسی دیکەشی بە مەرج ئازاد کرد.

نارین گۆران لە رۆژی 21ی ئابەوە بێسەروشوێن بوو، ڕۆژی 8 ئەیلول تەرمەکەی دۆزرایەوە دوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوت مامی نارین کوشتویەتی و تەرمەکەی فڕێداوە.

بەپێی دانپێدانانەکان کوشتنی نارین پەیوەندی بەوەوە ھەبووە کە بە پەیوەندی سۆزداری دایک و مامی زانیوە

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی