×

2024-09-12 135 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

ناوەندی هەواڵ

سەرۆککۆماری ئێران لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گه‌یشته‌ شارى سلێمانى ‌و له‌لایه‌ن سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وه‌فدێكى باڵاىى حزبەکه‌ پێشوازیی لێكرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتە سلێمانى و هەرێمی کوردستان و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانى پێشوازی لێکر و بڕیارە پاش کەمێکى دیکە بچێتە سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق.

هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان کۆدەبێتەوە.

محه‌مه‌د مه‌حمودیان، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانى، لەبارەی سەردانی پزیشكیان بۆ سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دوو ناوەندی هەیە، هەولێر و سلێمانی، پزیشكییان بە پێویستی زانیوە سەردانی سلێمانیش بكات.

 

May be an image of 9 people and textMay be an image of 13 people, aircraft and text

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی