2024-09-12
133 جار خوێنراوەتەوە
كهنهكه: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) رایگهیاند، باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر، بەتایبەتیش دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا لە داهاتودا دەتوانن کردەوەی تیرۆری زیاتر ئەنجامبدەن و دەڵێت، دەنیز جەودەت نوێنهریان له شاری ههولێر، لهلایهن دەزگای میتی تورکیا و بە هاوکاریی سیخوڕی ناوخۆ شههیدكراوه.
دواینیوەڕۆی ڕۆژی 18ی مانگی (ئهیلول/9)ی 2023، ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، بە ناوی (دەنیز جەودەت) ناسراو بە (دەنیز هێڤی) بەرپرسی ئیداریی کەنەکە کاتێک خۆی بە تەنها دەبێت لە نێو بارەگاکەیان کە دەکەوێتە بەرامبەر بینای فاملی مۆڵی هەولێر، لەلایەن کەسێکەوە لە دەرگا دەدرێت و بە کردنەوەی دەرگاکە بە چەکی دەمانچە دەکوژرێت.
کەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەنیز جەودەت بولبون ئەندام و نوێنەری کۆنگرەەکەمان کە لە باشوری کوردستان، ڕۆژی 18ی (ئەیلول/9)ی 2023 لە نوسینگەی نوینەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لە شاری هەولێر تیرۆركرا، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە لایەن دەزگای میتی تورکیا و بە هاوکاریی سیخوڕی ناوخۆ شههیدكراوه.
بە پێى زانیارییەکانى ڕاگەیەندراوەکە، لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانباران، هەردو تاوانبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دانیان بەوەدا ناوە کە کاریان بۆ دەزگای هەواڵگری تورکیا کردوەو هاوکاریی ئەو دەزگایەیان کردوە لە تیرۆرکردنی شەهید دەنیز، هەروەها جگە لەوە هەردو تاوانبار دانیان بەوەداناوە کە لە ژێر فەرمانی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کاری سیخوڕیان ئەنجامداوەو تۆڕی سیخوڕیان لە سەرجەم شارەکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و کەلار دروستکردوە و چاودێری دەیان کەسیان لەو شارانە کردوە.
ئهوهشی خستوهتهڕو، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایش ههشت تۆمەتباری دیکە کە دۆسیەکەیان لە ئاسایش ماوە لەسەر تیرۆرکردنی دەنیز جودەت داواکراون، لەوانە بکوژی سەرەکی تاوانەکە و هەروەها چەندین کارمەند و ئەفسەری دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیای تێدایە.
ههروهها دهڵێت، جگە لە سزای هەتا هەتایی لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی دەنیز جودەت ئاسایشی هەرێم سکاڵایەکی تری لەسەر هەردو تاوانبار تۆمارکردبو بە هۆکاری جاسوسی بۆ دەزگای هەواڵگری دەرەوەی هەرێم و تێکدانی ئاسایشی هەرێم، دادگا لەو دۆسیەدا بڕیاریدا بە سزادانی (ن.ع) بە 10 ساڵ زیندانی و (ج.س) بە حهوت ساڵ زیندایکردن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هۆشدارى لە تۆڕێکی سیخوڕی بەرفراوان بە سەرپەرشتی دەزگای هەواڵگریی میت داوە و ئاماژەى بەوەکردووە، دەتوانێت لە داهاتودا کردەی تریرۆستی زیاتر و زیاتریش ئەنجام بدات، بۆ رێگریکردن لەو تاوانانە سەرەتا ئەرکیحکومەتی هەرێمی کوردستانە کە چیتر دەرگا بۆ ئەو دەزگا سیخوڕییانە واڵا نەکات، بەڵکو ئاشکرایان بکات و رێگرییان لێبکات، تا ئەو کاتەش کەیسەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوەو لە ناوخۆ و دەرەوەی ولاتیش کاری لەسەر دەکەین".
كهنهكه داوا دهكات هەمو تاوانباران، ئەوانەی راستەوخۆ تیرۆرەکەیان ئەنجامداوە و هەمو ئەو ئەفسەرانەی دەزگای میت و ئەو سیخوڕانەش کە پیلانی ئەو کارەیان داڕشتوە ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دادگاو سزای یاسایی بدرێن
دوای چەندین دانیشتن، دادگای تاوانەکانی 2ی هەولێر سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دو لە تاوانبارانی کوشتنی ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) دهركرد، بەڵام کەسوکاری ئەندامە کوژراوەکە و ئەندامانی کەنەکە لە بڕیارەکە ناڕازین و داوای"سزای لە سێدارەدان" بۆ تاوانباران دەکەن، پارێزەری دۆسیەکەش دەڵێت، "بکوژ و هەشت ئەفسەر و پلە باڵای میتی تورکیا کە لە ڕۆژی کوشتنی ئەندامەکەی کەنەکە لە هەولێربون تا ئێستا دەستگیرنەکراون و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە.
|