×

2024-09-12 167 جار خوێنراوەتەوە

هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ


 هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە: لە ئەنجامی بەرگری و چالاکی هێزەکانمان دژی هێرش و پەلاماری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، داگیرکەرێک سزادرا و چوار داگیرکەری دیکەش بریندرا کران، گورز لە دوو مۆڵگە وەشێندرا و درۆنێکیش خراوەتە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی هەپەگە : هێزەکانیان لە ( ٣ ڕۆژ )ی ڕابردوودا ( ١٤ ) چالاکیان دژی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ئەنجامداوە .
هەپەگە دەڵێت : لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ـی ئەیلوول گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی، ئامێدی و ئێف ئێم لە زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید هێمن لە خواکورک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ لە هەرێمی مەتینا، لە گۆڕەپانی خانتور لە هەرێمی حەفتانین، داگیرکەرێکی سوپای تورکیایان سزاداوە و چواری دیکەش بریندار کراون، هاوکات، گورز لە دوو مۆڵگە وەشێندرا و درۆنێکیش خرایە خوارەوە .
لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە بە چەکی قورس و قەدەغە کراو هەپەگە ئاماژە بەوە دەکات، سوپای داگیرکەر لە ( ١٠ و ١١)ـی ئەیلوول تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ( پێنج جار) بۆردوومان کراوە .
هەر بە پێی دوا ڕاگەیەندراوی هەپەگە: لە ڕۆژانی (١٠، ١١و١٢)ـی ئەیلوول بە گشتیی ٢٨ جار بە فڕۆکەی جەنگیی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لە هەڕێمەکانی خواکورک، گارە، مەتینا و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردوومان کردووە و ( سێ جار)یش بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر ناوچەکانی خواکورک و مەتینا کەوتوونەتە بەر هێرش و پەلاماری فڕۆکەی تورکی .

 

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی