×

2024-09-13 90 جار خوێنراوەتەوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

ناوەندی هەواڵ

لەگەڵ ئەوەی لە مانگی ئاب هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا پێنج ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند، بەڵام بەراورد بە مانگی پێشوو %17 دابەزینی تۆمار کردووە.
 
 بەپێی داتاکانی و ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 741 هەزار بەرمیل، بە تێکڕای 185 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا لە مانگی تەممووز کۆی گشتی هەناردەکردن شەش ملیۆن و 967 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
 
 ئاستی هەناردەکردنی عێراق بە درێژایی مانگی ئاب  لە هەفتەی یەکەمدا عێراق بە تێکڕای 194 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەفتەی دووەم 166 هەزار بەرمیل و هەفتەی سێیەم هەناردەکردن بۆ 153 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، دوای ئەوە لە هەفتەی چوارەمدا بۆ 201 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
 
عێراق لە مانگی ئابدا لە ڕیزبەندی پێنجەمی گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ ئەمریکا، هەریەک لە کەنەدا، مەکسیک، سعوودیە و بەرازیل لە ڕیزبەندییەکەدا لە پێش عێراقن.

پێشتر ئەندامانی لیژنەی نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق ڕایانگەیادبوو بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم عێراق دەخاتە ناو کێشەیەکی یاسایی گەورەوەو ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتەکەی کەمدەکاتەوە.

لەچەند ڕۆژی پێشودا "ئۆپێک" بۆ وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئاشکراکردووە، کە قاچاخچێتی یەکی زۆری نەوت بەڕێگەی تەنکەر لە پارێزگاکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت ئەوەش کێشەی گەورەی بۆ دروستکردوون، هاوکات بەغدای بە بەرپرسیار زانیوە لە بڕی نەوتی قاچاخ و پابەندی کردووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ئەگەر ڕێگری لەبەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم نەکات.


  • جەمال کۆچەر: مووچەی ساڵانى 2024 و 2025ی مووچەخۆرانى عێراق مسۆگەرەو یەکلایی بووەتەوە

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

  • بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی هەرێم دا

سەرەکی