×

2024-08-28 143 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

دەزگای هەواڵگریی  تورکیا  ناسراو بە 'میت"، بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشە درۆنییەکەی هەفتەی رابردووی سەیدسادق ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە دوو رۆژنامەنووسی ژن شەهیدبوون.
ڕۆژی 23ی ئابی 2024، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی کۆمپانیای "چەتر" بۆ کاری میدیایی کرد، بە هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن بە ناوەکانی"گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین" شەهید و ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش بەناوی "ڕێبین بەکر"برینداربوو.
دواى پێنج ڕۆژ لە تێپەڕبوونى ڕووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 28-8-2024، دەزگای میتى تورکیا لەبارەی تیرۆرکردنی ڕۆژنەمەنووسەکانی کۆمپانای چەتر، هەنگاو بە هەنگاو بەدوای "گوڵستان تەکیک"ەوە بوون تا ئەو کاتەى بەئامانجیان گرتووە، بە بێ ئەوەى ناوى ئەو ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین کە پیشەی مۆنتێر بووە بهێنێت.

ڕۆژنامەنووس"هێرۆ بەهادین" مۆنتێر بوو لە کەناڵی ستێرک تیڤی لە شاری سلێمانی و "گوڵستان تارا"ش، خەڵکی باتمانە لە باکووری کوردستان و یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنوسانی کەناڵی ستێرک تیڤی لە شاری سلێمانی.
 
 
نووسینگەی کەناڵی ئاسمانیی ستێرک لە سلێمانی سەر بە کۆمپانیای چەترە بۆ ڕاگەیاندن ڕۆژی 23-8-2024، کەمال حەمەڕەزا، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەو دووڕۆژنامەنووسەی شەهید بوون یەکیان ناوی "هێرۆ بەهادین" نزیکەی شەش ساڵە لە دەزگاکە کاری کردووە و خەڵکی ناوچەی سەنگاوی سەر پارێزگای سلێمانییە، گوڵستان تاراش ماوەی سێ ساڵە وەک "ڕاوێژکار" لە کەناڵەکە کاری دەکرد و خەڵکی باکووری کوردستانەو بریندارەکەش ناوی رێبینە و خەڵکی سلێمانییە و کارمەندی دەزگاکە بووە.
  
کەمال حەمەڕەزا وتیشی، "ئەوان ڕۆژنامەنووس بوون و دوور و نزیک پەیوەندییان بە سیاسەتەوە نەبووە". بەڵام دوای ڕووداوەکە دەزگای دژەتیرۆری پارتی لەڕاگەیەندراوێکی چەواشەکارانەدا، ڕۆژنامەنووسە شەهیدبووەکانی بە چەکدار ناوبرد و ڕایگەیاند، تورکیا بەڕێگەی درۆن  لەڕێگەی سەیدسادق سەرکردەیەکی پەکەکەو دوو چەکداری یاوەری کوشتووە.
 
هاوکات، لەسەر ڕووداوەکە، کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان وتی، "زۆر بە تووندی سەرکۆنەی هەر هێرشێک دەکەین کە بکرێتە سەر رۆژنامەنووسان، چونکە بەگوێرەی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان رۆژنامەنووس بەدەرە لە هەموو قەیرانەکان و لە دەرەەوی شەڕەکاندایە".

کاردانەوەکان دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان زیاتر پەرەی سەندو لەوچوارچێوەیەشدا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عێراق ڕایانگەیاند، شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گولستان تارا و هێرۆ بەهادین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار دەکەین، دەشڵێن، ئەم کارە پشتگوێخستنی هەموو پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە مافی ئازادیی  و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان دەپارێزن.

هاوکات، دەربارەی ڕووداوەکە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی دەڵیت، ئەو دوو کەسەی لە ھێرشە درۆنییەکەی تورکیا لەسەیدسادق کوژران ڕۆژنامەنووس بوون و ئەندامی هێزی چەکدار نەبوون تاکو ببنە مایەی ھەڕەشە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ھیچ وڵاتێک.

 

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

سەرەکی