×

2024-08-28 133 جار خوێنراوەتەوە

دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

تایبەت بە کێشەى مووچە  کۆبوونەوەى ئەمڕۆى شاندى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق بەبێ ئەنجام کۆتایى هات، بڕیارە سبەینێ شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانى چاودێرى دارایى فیدراڵ کۆببنەوە.

دواى ئەوەى  دوێنێ شاندێکى وەزارەتى  دارایى هەرێم تایبەت بەکێشەکانى مووچە گەیشتە بەغدا و ئەمڕۆ لەگەڵ  بەرپرسانى  وەزارەتی دارایی عێراقکۆبوەوە، بەپێى زانیارییەکانى ئیرادە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا شاندەکە نەگەیشتوونەتە هیچ دەرئەنجامێک و شاندەکەى عێراق بە شاندى هەرێمییان راگەیاندووەن هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 7 خەرج ناکەن، جگە لەو 36 ملیار دینارەی پێشتر خەرج کراوە.

بە پیى زانیارییەکان شانى هەرێم لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا داوایکردووە بەغداد تەواوکاریى مووچەى مانگى حەوت بنێرێت، بەڵام بەغداد سوور بووە لەسەر ئەوەى جگە لە 36 ملیار دینارەکە پارەى دیکە نانێرێت و بەو شێوەیەش کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بووە.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، ئەو شاندە لە بەغدا دەمێننەوە و سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانى دیوانى چاودێرى دارایى عێراق کۆدەبنەوە.

سەردانى شاندى هەریم بۆ بەغدا دواى ئەوەدێت، بەغداد بڕیارى خەرجکردنى تەنیا 36 ملیار دینارى بۆ مووچەى مانگى حەوتدا، پارەکەى دیکەى لەبرى سەدا پەنجاى داهاتى نانەوتى وەرگرتووەتەوە، کە بڕەکەى 928 ملیار دینارە، هاوکات بریارى خەرجکردنى 550 ملیار دینار بۆ مووچەى مانگى هەشت داوە.

 

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

سەرەکی