×

2024-08-28 117 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

ناوەندی هەواڵ

سوپاى تورکیا بەهاوکارى هێزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان چەند تانکێکی لە دەروازەی سنووری سەرزێڕەوە بۆ ناوچەکانی دێرلوک گواستەوە و لەوێ  جێگیریکردوون.

بە پێى زانیارییەکان، شەوى ڕابردوو لە کاتژمێر یەک بۆ دووى شەو سوپای تورکیا چەند تانکێکی لە دەروازەی سنووری سەرزێڕەوە گواستەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پارتى و بەدیاری کراوی بەنداوی دێرەلوک لەسەر زێی گەورە . 

لە زانیارییەکاندا هاتووە، ئەو تانکانە بە ڕێگای گشتییدا لە ئامێدییەوە براوەتە دێرەلوک و ئێستا جێگەى تانکەکان لەسەر بەنداوی دێرەلوکە لە نێوان شاخەکانی بەهار و کوڕەژارۆدا لە ناوەراستی رۆژهەڵات و رۆژئاوای زاپ، ئامانج لە جێگیرکردنیان لە دژی تونێل-سەنگەرەکانی گەریلا بەکاردەهێندرێن. 

جێگیرکردنى ئەو تانکانە لەکاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا لەسنووری بادینان دەستی بەداگیرکاری خاکی هەرێم کردووە و بەبەرچاوی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دەسەڵاتداری ناوچەکەن  بارەگاو هێزی هێناوەتە ناوچەی ئامێدی، پێشتر هێزەکانی قەندیل  چەندین جار هۆشداریی ئەوەیان داوە، کە پارتی  ڕێگە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا درووست دەکات و لە تەنیشت بنکە و بارەگاکانی خۆیان دەیانپارێزێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەیان بۆ ڕای گشتیی خستووەتەڕوو.

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

سەرەکی