×

خۆپیشاندان
2024-08-28 182 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

ناوەندی هەواڵ

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدات و دەڵێن، ڕادەست نەكردنی داهاتی ناوخۆ لێدانە لە بەرژەوەندی و گوزەرانی هەموو مووچەخۆران و

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان دژی دواكەوتنی مووچە خوێندەوە و ڕایانگەیاند، لە ئەگەری دروست كردنی كێشە بۆ مووچە لە مانگەكانی داهاتوودا یان ناردنی لیستی ناتەواو و نادروست بۆ بەغدا و هاوكاری نەكردنی بەغدا بۆ تەوتینی مووچە، كە سەرجەمیان پێشێلكاری و دەستدرێژییە بۆ سەر ژیانی سەرجەم فەرمانبەران.

دەشڵێن، جارێكی دیكە ڕێگە نادەین مووچەخۆران و فەرمانبەران و مامۆستایان بكرێنە قوربانی حەزی نەخۆشی بەرپرسان.

لەسەر ڕادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆ مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، ئەو کارە لێدانە لە بەرژەوەندی و گوزەرانی هەموو مووچەخۆران و دامەزراندنی نایاسایی و زیادكردنی ناوی دیكە بۆ لیستی مووچە، دروست كردنی گرفتە بۆ ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە و ئەمەش قبوڵكراو نییە، بۆیە ناكرێت خۆتان بە بەرپرس بزانن و حەقتان نەبێت بە ژیانی فەرمانبەران.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیاندا مامۆستاێانی ناڕازی وتیان"هۆشداری دەدەینە وەزارەتی دارایی، كە هەر جووڵە و خۆپیشاندانێك ئاڕاستەی بەردەم بەرپرسانی ئەو وەزارەتە دەكەین و ڕێگە نادەین وەك ساڵی ڕابردوو سێ‌ مووچە نەدەن و وەك بەرزەكی بابان بۆی دەرچن".

ئاشكراشی دەکەن، لە هەفتەی داهاتوودا وادە و كاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دیاری دەكەن بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ هەموو دەستە و توێژەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

 

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

سەرەکی