2024-09-07 391 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتی بۆ پارتی: ئەگەر لەخەمی ئازادین چالاکوانانی بادینان ئازاد بکەن

ناوەندی هەواڵ

مەکتەبی راگەیاندن و ھۆشیاری یەکێتى لە راگەیەندراوێکدا بۆ پارتى رایگەیاند، ئەگەر ئێوە لە خەمی ئازادیدان، فەرموون چالاكوان و رۆژنامەنووسانی ناو زیندانە تاریكەكانی هەولێر و بادینان ئازاد بكەن، دەشڵێن، سلێمانی پێویستی بە فرمێسکی تیمساحیی ئێوە نییە، بەڵکو ئێوە دەبێت وانەکانی ئازادیی و دیموکراسی لە سلێمانیی فێرببن.

ئەمڕۆ شەممە 7-9-2024،  مەکتەبی راگەیاندن و ھۆشیاری یەکێتى لە راگەیەندراوێکدا  لە بارەى  شەڕى میدیاى پارتى دەڵێت، میدیای باڵێکی دەستڕۆیشتووی ناو پارتی وەک ھەمیشە ھەوڵی نەزۆکانە دەدەن بۆ بە لاڕێدابردنی راستییەکان و چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان بۆیە پێیان دەڵێین، ئەگەر ئێوە لە خەمی ئازادیدان، فەرموون چالاكوان و رۆژنامەنووسانی ناو زیندانە تاریكەكانی هەولێر و بادینان ئازاد بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەى یەکێتیدا هاتووە، سلێمانی پێویستی بە فرمێسکی تیمساحیی ئێوە نییە، بەڵکو ئێوە دەبێت وانەکانی ئازادیی و دیموکراسی لە سلێمانیی فێرببن.

راگەیەندراوەکەى یەکێتى لەکاتێکدایە، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن میدیاکانى نزیک لە پارتى دەستیان بە هێرش و پەلامارى سلێمانى کردوە وباس لەوەدەکەن سلێمانى شارێکى نەگونجاوە بۆ کارى میدیاى و ئازادى ڕادەربڕین.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی