×

2024-09-11 567 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئەمڕۆ لەکۆبونەوەى ئەنجومەنەکە وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان به‌ تایبه‌تیش به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی هێنانه‌كایه‌ی ژماره‌ی وه‌زیفی بۆ ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی تا ئێستا تۆمارنه‌كراون و راشیگه‌یاند، "ئاماده‌كاریی پێویست بكرێت بۆ موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)، هاوتای موچه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەبەشێکى کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی فیدراڵی بۆ كاروباری ئابوری و ئه‌نجومه‌نی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ڕۆژانی 8-9ی (ئه‌یلول/9)ی 2024 و تاوتوێكردنی ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم کرا، به‌ جۆرێك هیچ بیانو و به‌هانه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵ نه‌هێڵرێته‌وه‌، بۆ ڕاگرتن و دواخستنی خه‌رجكردنی شایسته‌ی داراییی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ به‌رده‌وامبونی كاركردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و كه‌رته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌ردو حكومه‌ت بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه‌ له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو هاوڵاتییانی عێراقدا بێت له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستور .

له‌ كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی ئابوری هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپارد بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری فیدڕاڵیی بۆ ئابوری و ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی بۆ ئابوری له‌ شاری به‌غدا بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ كۆبونه‌وه‌ و دانیشتنه‌كان به‌ ئاراسته‌ی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ماون.

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی