×

2024-09-16 60 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی  نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی زانیاریی هەواڵگری پێشوەخت لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە نیو تۆن مادەی هۆشبەر گرتووە." 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستبەسەرداگرتنی 514 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کۆکاین، کریستاڵ، ماریجۆنا، تلیاک، کریستاڵی شل، حەبی کابتاگۆن)ی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکەدا 51 تۆمەتباری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، "بازرگانان ویستوویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ مادەی هۆشبەرەکان لە ناوچە سنوورییەکانەوە بەرەو شارەکان و دواتر بینێرن بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی دیکە."

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لەپێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست بە چاوکراوەیی و هەوڵە چڕ و بەردەوامەکانی وەک هەمیشە توانیوێتی رێگری بکات لە بازرگانانی مادەی هۆشبەر بۆ هێنانی مادەی هۆشبەر و سەرجەم تەکنیکەکانیان پوچەڵ بکاتەوە و دەستگیریان بکات و رووبەڕووی یاسایان بکاتەوە."

"لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئێستا تۆمەتباران بە مادەی (25 و 26) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە." 
 

 

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی