×

2024-09-17 95 جار خوێنراوەتەوە

خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

ناوەندی هەواڵ

خانەوادەی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن سەردانی مۆنۆمێنتی حەقیقەت (ڕۆژنامەنووسان)یان  لە شاری سلێمانی کرد و برایەکی شەهید وەدات ڕایگەیاند، شەهیدکردنی وەدات حسێن قبوڵ نەکردنی دەنگی ئازادە.

ئازاد حسێن برای شەهیدی رۆژنامەنوس وەدات حسێن لە دهۆكەوە هاتە سلێمانی و لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" ڕایگەیاند: "شەهید وەدات لە گەڕەكی ماڵتا لەدهۆك بەڕۆژی ڕوناك لەبەرچاوی خەڵك ڕفێندراو دواتریش شەهیدكرا".

ڕاشیگەیاند: "مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" لەلایەن كەسوكاری هەر 551 شەهیدەكە كەناویان لێرەدا تۆمارە ماناو بایەخی قوڵ و گەورەی هەیە و"دانانی مۆنیومێنتی پارێزەرانی حەقیقەت شەرەفێكی گەورەشە بۆ شاری سلێمانی، كە مۆنیومێنتی شەهیدانی ڕۆژنامەنووسی سەرجەم هەرێم و عیراقە لەوپارێزگایە بێت و دەستخۆشی بۆ ئەوكەسانەی کە ئەم بیرۆكەیان بەئەنجام گەیاندووە".

"پارێزەرانی حەقیقەت" لە سلێمانیییەوە چیرۆكی شەهید بوونی 551 ڕۆژنامەنووس دەگێڕێتەوە كە لەسەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان گیانیان بەخشیوە لەپێناوی گەیاندی ڕاستی و زانیاریی، ناو و قوربانییەكەیان لەپاركی ئازادی لەمۆنیومێنتیكدا هەڵكۆڵدراوەو بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، مۆنیومێنتەكەش بیرۆكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمە، پڕۆژەكە گەڕان و ماندووبوونی زۆری پێویستبووەو تیمێكی تایبەتی زیاتر لە 18 مانگ سەرقاڵی بوون و پێویستیان بە زانیاری لە 19 پارێزگاوە هەبووە.

شەهیدی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن یەكێكە لەو 551 شەهیدەی ناوی لە مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" دا تۆماركراوە، كە لەڕۆژی 13ی 8ی 2016  لە شاری دهۆك ڕفێندراو پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندنی، بە برینداریی لە ڕێگای نێوان سیمێل - دهۆك دۆزرایەوە، شوێنەواریی كارەبا و چەقۆ و ئەشكەنجەدانی توند بەلاشەیەوە بوو، پێش گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

 

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی