×

2024-09-17 124 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

ناوەندی هەواڵ

لیژنەی ئارامیی پارێزگەی سلێمانی پێنج بڕیاری پەیوەست بە هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵمەتی بانگەشە دەرکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێنج بڕیاری پەیوەست بە هەڵبژاردنەکەی دەرکرد.

لە بڕیارەکاندا هاتووە کە دەبێت لایەنەکان پابەند بن بە یاسا و بڕیارەکانی کۆمسیۆن و دیاردەی چەکداریی قەدەغە بکرێت و لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراویشدا پەنا بۆ دادگا و کۆمسیۆن و دامەزراوە فەرمییەکان بەرن.

پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی ئارامی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان داوایکرد، هەموو لایەک پابەندی یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لیژنەی ئارامی کوردستان و سلێمانی بن.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت، پێویستە سەرجەم کاندید و هاوپەیمانی و قەوارەکان پشتیوانییەکانیان بەشیوازێکی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژی بێت.

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، کاروان و کەژاوەی یەکلەدوایەکی ئۆتۆمبێل کە ببێتە مایەی تێکدانی هاتوچۆی گشتی قەدەغەیە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای لە هاووڵاتیان کردووە، لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پەنا بۆ دادگا و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دامەزراوە فەرمییەکان ببەن و خۆیان لە رووبەڕووبوونەوە بەدوور بگرن.

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی