×

2024-09-16 308 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە کە گوایە وەزارەتەکە ڕێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەر و موچەخۆران و دەڵێت، ئەو کەس و لایەنانەی تۆمەتبارمان ده‌كه‌ن هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبون.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی تایبەت بە ڕێکخراوەکان بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەر و موچەخۆرانە و وەک وەزارەت هیچ پەیوەندییەکى بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا نییە و دور و نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە.   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتی دارایی و ئابوریدا هاتووە، هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.     

ئاماژەبەوەدراوەن ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە ڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبار کردوە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبون   

 

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی