×

مەسعود پزیشکیان،سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتى
2024-09-12 357 جار خوێنراوەتەوە

چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانی هەولێر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە12ی ئەیلولی2024، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گه‌یشته‌ سلێمانى ‌ و له‌لایه‌ن سەرۆکى یەکێتى و وه‌فدێكى باڵاى حکومی و حزبییەوە‌ پێشوازیی لێكرا.

بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى پزیشکیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمی کوردستان و حکومەت، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ  لە سلێمانى سەردانی مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى پێشووترى عێراقی کرد و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکان پزیشکیان چوار تەوەر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی تاوتوێ دەکات و  دۆسییەی هێزەکانی کۆمەڵە و دیموکرات لەگەل بەرپرسانی هەرێم یەکلایی دەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەەکان  و بەگوێرەى کارنامەی سەردانەکە، پزیشکیان، لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى لە سلێمانى  کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ بافڵ  تاڵەبانی و سەرکردە باڵاکانی ئەو حزبە گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە چوار تەوەر ئەوانیش "سیاسی، ئابووری، ئەمنی، تەندروستی، و چەند تەوەرێکی دیکە کە لە بەرژەوەندی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستانن.

پزیشکیان لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێرو سلێمانی، دوای یەکلایی کردنەوەی پرسی حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات، پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم دەکاتە تەوەری سەرەکی و هەوڵەدات ئەمریکا لەهەرێم بێ جێگاو ڕێگا بکات .

شارەزایان پێیان وایە، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تەواوکردنی ئەو سەردانەیە کە لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆچکردووی ئێران پێش ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پلانی بۆ دانابوو. 

مەسعود پزیشکیان دوێنی چوارشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عیراق و لەلایە محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پێشوازی لێکرا، ئەمڕۆش پێنجشەممە12ی ئەیلول2024 بە سەردانێکی فەرمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێرو دواتر سەردانی سلێمانی کرد.

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی