×

2024-09-17 91 جار خوێنراوەتەوە

سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، لەبەردەم دوو بژاردەدان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکەن لەمساڵدا بگەن بە چارەسەری ئەو کێشەیە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم پێویستی بە ھەمواری گرێبەستە نەوتییەکان یان ھەمواری یاسای بودجەیە، بەو پێیەی لە یاسای بودجە تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوت بە ھەشت دۆلار دیاریکراوە، لەکاتێکدا لە گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم بە 26 دۆلار دیاریکراوە.

وتیشی کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێم ھەموارکردنی گرێبەستەکان ڕەتدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەر و پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بگەنە چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، عیراق پابەندە بە کەمکردنەوەی خۆبەخشی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت ئەویش لەپێناو پارێزگاریکردن لە نرخی نەوت.

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی