×

2024-09-18 200 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

بۆ یەکەمجار دوای 44 ساڵ بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئێراندا،كوردێكی سوننە مەزهەب دەبێتە پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان.

فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی دەستەی حکومەتدا بە فەرمی دیاری کردنی ئارەش لهۆنی وەک پارێزگاری سنە راگەیاند.

ئارەش لهۆنی تەمەن 49 ساڵ و لەدایکبووی شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە، پێشتر نوێنەری شارەکانی پاوە و جوانڕۆ و روانسەر بووە لە پەرلەمانی ئێران.

پێدانی ئەم پۆستە لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی مەسعود پزشکیان سەرۆکی ئێران دێت، کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنی دابوو پۆست و بەرپرسیارێتی بە کوردی سوننەمەزهەب بدات.

ئەوەش دووەم كوردی سوننە مەزهەبە لە كابینەكەی مەسعود پزیشكیان پۆستی باڵا وەردەگرێت دوای عەبدولڕەحیم حسێن زادە جێگری سەرۆككۆمار بۆ كاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە پەراوێزخراوەكان.

 

  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی