×

2024-09-18 149 جار خوێنراوەتەوە

ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

ناوەندی هەواڵ

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە".

ڕزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی گرنگی و بایەخی پرۆسەی سەرژمێری لە کەرکوک و خانەقین و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم،ڕایگەیاند: "هانی هەموان دەدەین بەشداری سەرژمێری بکەن ، تا پارێزگاری لە ناسنامەی ڕاستەقینەی کوردستانیبونی ئەو ناوچانە بکەین ، کە کاریگەری لەسەر بار و گوزەران و ئایندەی دانیشتوانەکانیان هەیە".

 لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی  ڕاشیگەیاند، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بایەخی تایبەت بەم پرسە دەدات و هەمووانی بۆ کارکردنی جدی لەم پرسەدا راسپاردووە، چونکە تۆمارکردنی خێزانەکان لەسەرژمێری گشتیدا زامنی مافی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەکات و بە بەشداریکردن لە سەرژمێری گشتیدا مافی هاووڵاتی و خێزانەکانیان لە ئیدارەی شارەکانیان پارێزراو دەکات کە 20-11-2024 بەڕێوەدەچێت". 

  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی