×

2024-09-17 84 جار خوێنراوەتەوە

عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی بانگەشەى هەڵبژاردن پەیوەندیی بە وردبینیی لیستی کاندیدەکانەوە هەیە، کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت و هەفتەى داهاتوو بانگەشە دەستپێدەکات.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نییە، کارەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەردەوامە.

وتیشى، دواکەوتنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیوەندیی بە وردبینیکردن لە لیستی ناوی کاندیدەکانەوە هەیە، چونکە لیستەکە زۆرە، پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وردبینیی تەواو ببێت، بە تەواوبونیشى هەفتەی داهاتوو بانگەشە دەستپێدەکات.

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، بە پێى ئامارەکانیش دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەکۆى ئەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.

 

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی