×

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
2024-09-17 144 جار خوێنراوەتەوە

وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12 کارا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە17ی ئهیلول، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نمرەی دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەوە رادەستی وەزارەتەکە کراوە.

ڕاگەیەندراوەکە دەشڵێت، ژمارەی دەرچوانی ئەمساڵ 55 هەزار و 720 خوێندکارن و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو 19 هەزار دەرچوو زیادی کردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەو ڕێژەیە دەرچوانى بەشى زانستى ژمارەیان 41 هەزار و 277 دەرچوو و دەرچوانى بەشى وێژەى ژمارەیان 13 هەزار و 541 دەرچوو و دەرچوانى بەشى پیشەیی ژمارەیان 902 دەرچووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەڵسەنگاندنێکى ورد لەبارەى ڕێژەى دەرچوان و میکانیزمى تەرخانکردنى کورسى خوێندن بۆیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 24 ساڵ زیاترە و ناویان لەناو سیستمی زانکۆلایندا نییە، پێویستە لەڕێگەى لینکێکى تایبەتەوە کە لە داهاتوودا وەزارەتى پەروەردە دایدەنێت، دوای سەردانیکردنی وەزارەتى پەروەردە بۆ وەرگرتنى یوزەرنەیم و وشەی نهێنی لە لینکەکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوکردەوە

سەرەکی