2024-10-07 861 جار خوێنراوەتەوە

بۆ زیادکردنى مووچە شاندێکى هەرێم دەچێتە بەغدا

ناوەندی هەواڵ

بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی نوێ و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان بڕیارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم سەردانى بەغدا بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو سەردانی بەغداد دەکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی نوێی کەمئەندامان و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان بەگوێرەی یاساکانی هەرێمی کوردستان.

 وتیشى، بەشێکى یکەى سەردانەکە تایبەت دەبێت بە  داواکردنی ئەو چوار سەبەتە خۆراکەى لە عێراق  بە کەمئەندامان دەدرێت، لەگەڵ پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی کە بەهەمان شێوە لە بەغداد بۆ کەم ئەندامان خەرخ دەکات، بەڵام کەمئەندامانى هەرێم لێى بێبەشن.

تا ئێستا، نزیکەی 40 هەزار کەمئەندام لە چاوەڕوانیی کردنەوەی تۆمارکردنی ناون بۆ بڕینەوەی مووچە بۆیان و 77 هەزار  و 421 کەسیش مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن.

مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەگەر هیچ مووچەیەکی دیکەی نەبێت 150 هەزار دینارە، ئەگەر مووچەیەکی دیکەی هەبێت 100 هەزار دینارە؛ بەڵام ئەگەر هاوتا بکرێت مووچەکە دەبێتە 250 هەزار دینار،لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی خێزان و ئەندامانی خێزانەکە بڕە پارەیەکی دیکەیان پێدەدرێت.

 

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

  • هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

سەرەکی