×

سروە پوورمحەممەدی
2   کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

ناوەندی هەواڵ

 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشكرای كرد، ژنە مامۆستایەکی زمانی کوردی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە سزای زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندرا، دەشڵێن: بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش” سزا دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند: سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای پێنج ساڵ زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی ئەو كۆمەڵەیە، سروە پوورمحەممەدی پێشتر سزای 10 ساڵ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام سزاکەی بۆ پێنج ساڵ کەمکرایەوە و سزاکەی لە ڕۆژانی داهاتوو جێبەجێی دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەشڵێت لەلایەن لقی یەكـی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش” سزا دراوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 سروە پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی نۆژین دوای سەردانی بۆ دادگای سنە بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسییەی ئەندامانی دەستبەسەرکراوانی ئەم ئەنجوومەنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا، هەروەها ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەكـی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش” سزای 10 ساڵ زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێنرابوو.

 

  • لەسەر تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا پارتى گەنجانى بادینان دەستگیردەکات

  • بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

  • ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

  • وادەى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

  • 18 چەكداری سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان كوژران و برینداربوون

سەرەکی