×

18   کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

ناوەندی هەواڵ



ئەنجومەنی"عەفرین و شەهبا" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئاوارەکانی ناوچەکانی ئەلشەهبای گوندەواری باکووری شاری حەلەب بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە، ئەوانەی لە ناوچەکە گیریان خواردووە ئەمڕۆ رزگاردەكرێن.

دوێنێ دووشەممە، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، هێزەکانیان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێڕەوێکی سەلامەتن بۆ دوورخستنەوەی ئاوارەکانی عەفرین كە لە شارۆچکەی تەل رەفعەت و "شەهبان".

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی "عەفرین و شەهبا" كە ئەنجومەنێکی خۆجێییە و سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانە، لە ڕاگەیەندراوی ڕوونیکردووەتەوە، دەبێت ئاوارەکان پەیوەندی بە ئەنجومەنەکەوە بکەن بۆ ئەوەی بەسەلامەتی لەو شارۆچكانە ڕزگاریان بكەن، و ڕاشیگەیاند كە “ئەمڕۆ دوا ڕۆژە كە ڕێگە دەدرێت دەربچن".

پاسەکان بە گوندەکانی "خەت ئەحداس، کەمپی سەردەم، تەل قەراح، ئەحرەس، كەفەر ناسح، کفر نایە، رێگای حەلەب و عەفرین، نەبل، زوق كەبیر، باشمەڕە، كالۆتە، بورج قاس، و پاشان بگەڕێنەوە بۆ نەبل و ڕێگای زیارە و ئەقیبە و ئەبیین و پاشان بۆ دێر جەمال و تەل رەفعەت و فافێن و گوندەکانی دەوروبەری و ئەحداس و كەمپی بەرخودان تێدەپەڕن.
ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو پاسانەی لە شارۆچكەی تەبقەەوە دێن، بەناو گوندەكانی ناوچەی شەهبا و شێراوادا دەرۆن بۆ ڕزگاركردنی ئاوەرە كوردەكان.

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

  • ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

  • ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

  • کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

  • دوای سێ رۆژ لەمردنی تەرمی پزیشكێك لە دهۆك دۆزرایەوە

  • هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

  • كوردانی ڕۆژئاوا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و لایەنەكانی سوریا

سەرەکی