×

12   کاتژمێر پێش ئێستا 291 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی سەباح: شەقامەکانى بەغداد بوون بە گۆڕەپانى جەنگ

ناوەندی هەواڵ

تادێت شەقامەکانى بەغدادى پایتەخت قەرەباڵغتر دەبن و بە دوکەڵ و زۆری ژمارەى ئۆتۆمبێلەکان دەخنکێن و ژمارەى ڕووداوەکانیش روویان لە بەرزبوونەوەیە.

عەبدولزوهرە هنداوى ، وتەبیژى وەزارەتى پلاندان ڕایگەیاندووە، تەنها لەساڵی 2023 دا 3000 کەس بە ڕوداوەکانى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

حەیدەر محمەد وائیلى بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنى هاتوچۆی بەغداد بەڕۆژنامەکەی وتووە، لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا تەنها لە بەغداد دوو ملیۆن سەرپێچى هاتوچۆ تۆمارکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، هۆکارەکانى دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى هوشیارى شۆفێرەکان و خراپی رێگەوبان و خێرایی لێخوڕینە کە رۆژنامەکە ناوى ناوە “شێتانە لێخوڕین”.

بە ووتەی وتەبێژی وەزارەتى پلاندانان لە ساڵی رابردوودا جگە لە هەرێمى کوردستان کەمتر لە 12 هەزار ڕووداوى هاتوچۆ تۆمارکراوە و تیایدا دوو هەزار و 472 کەس لە ڕەگەزی نێر و 547 کەسیان لە ڕەگەزی مێ گیانیان لەدەستداوە.
 

  • سودانی به‌ یاوه‌ری وه‌زیرانی دەرەوە، ناوخۆ و پلاندانان گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

  • سوودانی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • ڕۆژنامەی سەباح: شەقامەکانى بەغداد بوون بە گۆڕەپانى جەنگ

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

سەرەکی