×

11   کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

سوودانی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک دەچێتە پەرلەمانی عێراق

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی و سەربازی دەچێتە پەرلەمانی عێراق، ئەویش دوای ئەو مەترسییانەی کە هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سوریاوە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق دروستیان کردووە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنەکە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس میوانداری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە میواندارییەکە لە چوارچێوەی پەرۆشی پەرلەمانی عێراقدا دێت بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پرس لەوانەش دۆسێی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی و سەربازی عێراق میوانداری سوودانی دەکات، بەتایبەتی دوای پەرەسەندنی دۆخی سووریا و ئاگادارکردنەوەی پەرلەمان لە ئامادەکارییە سەربازییەکان بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کە لەسەر سنووری عێراق ڕووبدات.

  • سودانی به‌ یاوه‌ری وه‌زیرانی دەرەوە، ناوخۆ و پلاندانان گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

  • سوودانی بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک دەچێتە پەرلەمانی عێراق

  • ڕۆژنامەی سەباح: شەقامەکانى بەغداد بوون بە گۆڕەپانى جەنگ

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

سەرەکی