×

18   کاتژمێر پێش ئێستا 262 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

ناوەندی هەواڵ

ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى پێدانى زەوى بە فەرمانبەرەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە، کە بەگوێرەى ڕێنمایی وەزارەتى شارەوانى، سودمەند نەبوونى فەرمانبەرەکانیان لە وەرگرتنى زەوى بسەلمێنن، ئاماژە بەوەشدراوە کە وەزارەتى شارەوانى لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنى دابەشکردنى 10 هەزار پارچە زەوى دیکە لە سلێمانى.

تەلار نەجات، بەڕێوەبەرى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى بە کەناڵ8ى وتووە، "لە قۆناغى یەکەمدا، لەدواى شارەوانى سلێمانى، فەرمانى پێدانى زەوى بە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى گشتی شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەباى سلێمانى و بەرێوەبەرایەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى سلێمانى گەڕاوەتەوە و نووسراویان بە فەرمى ئاراستەى ئەو شوێنانە کردووە، بۆ ئەوەى ناوى فەرمانبەرەکانیان ئاراستەى وەزارەتەکە بکەن.

وتیشى، پێویستە ئەوانەى ناویان بەرزدەکرێتەوە لە فەرمانگەکانیان، بەگوێرەى مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەتى شارەوانى، لەڕێگەى فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى تاپۆوە بسەلمێندرێت، سوودمەند نەبووە.

لەدواى تەواوبوونى رێکارەکانى پێدانى زەوى بەو سێ فەرمانگەیە، کە لەچوارچێوەى قۆناغى یەکەمدایە، بۆ قۆناغى دووەم وەزارەتى شارەوانى، ڕەزامەندیی لەسەر پێدانى زەوى بە نزیکەى 10 هەزار فەرمانبەرى دیکە لەسنورى پارێزگاى سلێمانى ڕادەگەیەنێت.

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

  • ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

  • ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

  • کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

  • دوای سێ رۆژ لەمردنی تەرمی پزیشكێك لە دهۆك دۆزرایەوە

  • هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

  • كوردانی ڕۆژئاوا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و لایەنەكانی سوریا

سەرەکی