×

18   کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

ناوەندی هەواڵ

لە چەند ناوچەیەکی برادۆست، سەربازانی سوپای تورکیا بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان داگیرکردنی زیاتری خاکی هەڕیمی کوردستان ڕێگەی نوێ دروستدەکەن
 
بەپێی ئەو وێنەو تۆمارە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بڵاوکراونتەوە سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێر ڕێگەیەکی نوێی دروستکردوە، بۆ ئاسانکاری هاتن و چونی سەربازانی سوپاکە.

بەپیی زانیارییەکان سوپای تورکیا لەڕێگەی شۆفڵ و حەفارەو ئامێری دیکەوە، سەرقاڵی بڕینی چیای برادۆستە بۆ دروستکردنی ڕێگە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکان و سەربازەکانی.

سوپای تورکیا، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 820 بارەگای سەربازی و هەواڵگری کردوەتەوە و بەسەدان کیلۆمەترچوارگۆشەی لەخاکی کوردستان داگیرکردووە و ڕۆژانەش بەبیانووی بوونی هێزەکانی پاتری کرێکارانی کوردستان، بەردەوامە لە بۆردومانکردنی گوند و ناوچەکان، زیانێکی زۆری بە ژینگە و ماڵی هاوڵاتییان و گوندنشینان گەیاندوە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیان وخەڵکی هەرێمی کوردستان بێدەنگی حکومەتی عێراق و هەرێمە لەئاست ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا دەیکات، ئەوەشی ڕوونە لای خەلکی کوردستان داگیرکارییەکانی تورکیا بەهاوکاری ژمارەیەک لایەنی ناوخۆیی هەرێم ئەنجام دەدریت بەتایبەت بەهاوکاری و چاوساغی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

  • ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

  • ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

  • کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

  • دوای سێ رۆژ لەمردنی تەرمی پزیشكێك لە دهۆك دۆزرایەوە

  • هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

  • كوردانی ڕۆژئاوا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و لایەنەكانی سوریا

سەرەکی